سەندرم کارپاڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-27-19:07:00 - کۆدی بابەت: 1692
سەندرم کارپاڵ

ناوه‌ڕۆك

سەندرم کارپاڵ

بەهۆی فشاری زۆر لەسەر شادەماری مەچەکی دەستەوە هەست دەکرێت کە وا دەست ئەڵێی کارەبای لێدراوە یاخود پەنجەکان دەتەزن بەتایبەتی پەنجەی ناوەڕاست و پەنجەی شایەت و پەنجەی ئەڵقە، وە ئەم نەخۆشیە زۆتر لە کەسانێکدا دەردەکەوێت بە پەنجە زۆر کاردەکەن وەک (دارتاشەکان، بەنناکان، تایپێست، ئەوانەی زۆر بە کۆمپیوتەر کار دەکەن، خەیاتەکان، کرێکاری ئیشە قورسەکان).
ئەم نەخۆشیە لە خانماندا زۆرترە وەک لە پیاوان، خانمانێک کە لە تەمەنی پێنج بۆ سی ساڵدان زۆرتر توش دەبن

نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە شەوانە زۆرتر دەردەکەون، زۆرتر ئەم نەخۆشانە شەوان بەدەست ئێشی دەستەوە دەناڵێنن، زۆرجار هەردوو دەست توش دەبن، شادەماری مەچەکی دەست دەگاتە پەنجەکانی شایەت و ناوەڕاست و برای توتە، کاتێک کە ئازارێک دەگاتە شادەماری مەچەک نیشانەکانی لەسەر پەنجەکان دەردەکەون، وە ئەم فشارەش بەهۆی ئیلتیهاب کردنی شوێنەکەوەیە یاخود بەهۆی ئیلتیهاب کردنی دەمارە ڕیشاڵەکانەوەیە کە بەهۆی کاری زۆر و سەختەوە دروست دەبن.
بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشیە دەرمانی دژە ئیلتیهاب وەک (دیکلۆ فناک، یان پڕۆڤین) بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی تۆزێک ئیلتیهابەکە کەم کاتەوە، هەروەها ئاسوودەبوونی دەست وە دەتوانین دەست بەرەو سەر بگرین، هەروەها دەست بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر زەوی دابنێین بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە لە گەچ بگیرێت، ئەمە دەتوانێت یارمەتیدەرێکی باش بێت بۆ چاک بوونەوەی تەواوەتی. هەروەها دەتوانیت دەرزی کۆرتۆن بکەینە ناو موجگەی دەست بەڵام بیرمان نەچێت ئەم دەرزیە دەبێتە هۆی ئازار شکاندنی بۆ ماوەیەکی کاتی وە ئەگەریش نەخۆشیەکە سەخت تر بوو دەبێت نەشتەرگەری بۆ  بکرێ تا فشار لەسەر ڕووی ئەو شوێنەی کە تووش بووە لاببرێت.


سەرچاوەکان



600 بینین