کۆکە ڕەشە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-27-21:38:00 - کۆدی بابەت: 1708
کۆکە ڕەشە

ناوه‌ڕۆك

کۆکە ڕەشە

کۆکە ڕەشە نەخۆشیەکی زۆر ساریە واتە بڵاودەبێتەوە، لە نیشانە تایبەتەکانی ئەم نەخۆشیە کۆکەی توند و درێژ خایەن کە ناوەکەی تری لێنراوە کۆکەی سەد ڕۆژە. ئەم نەخۆشیە (٣) قۆناغی هەیە:

١- نیشانەی یەکەمی دوو هەفتە درێژە دەکێشێت و نەخۆش نیشانەی سەرماخوردەگی پێوە دیار دەبێت.

٢- لە قۆناغی دووەم دا کۆکەکە زۆر توند و بەردەوام دەبێت، ماوەی ئەم قۆناغە دوو تا چوار هەفتەیە.

٣- لە قۆناغی سێدا ئەم توندی و زۆریەی کۆکە ووردە ووردە کەم دەبێتەوە. 

نیشانەکانی

  • کۆکەی توند و یەک لە دوای یەک
  • تایەکی کەم
  • ئاو هاتن لە لوت
  • ئارەزوو نەکردنی خۆراک

بەرگری و چارەسەر

چارەسەر بۆی: دەبێت بۆ ئەوەی توش نەبین بە دەرزیەک کە پێێ دەوترێت دەرزی سێ لانە یان (ڤاکسینی سێ لانە) بکوترێت بۆ چوار جار، کە ئەمانیش لەم تەمەنانەدایە هەر چوار ژەمەکە (لە ١،٥ یەک مانگ و نیوی، ٢ مانگی، چوار مانگ و نیوی، ١٥ مانگی، ٦ ساڵی) لێدانی ئەم ڤاکسینە لە سەرووی ٧ ساڵەوە قەدەغيیە. لە کاتی توش بوون بە کۆکەڕەشە ئەنتی بایۆتیک وەک (ئەریترۆمایسین و تتراسایکلین) بەکاردەهێنین.


سەرچاوەکان



3074 بینین