پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێزی مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-27-23:34:00 - کۆدی بابەت: 1713
پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێزی مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێزی مامۆستای سەرکەوتوو

مرۆڤ دروستکراوێکی کۆمەڵایەتیە، لە هەموو کارەبارێکی ژیان پێویسیان بە یەکتر هەیە، هیچ کەسیک ناتوانێت بە تەنها بژیت و لە کۆمەڵگا خۆی دوور بخاتەوە، لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە بۆ سەرکەوتنی هەر کارێک پەیوەندی کۆمەڵایەتی توند و تۆڵ و بەهێز، خاڵێکی زۆر پێویست و کاریگەرە و گرنگە، ناکرێک بەبێ بوونی پەیوەندی کۆمەڵایەتی هەنگاو بۆ سەرکەوتن بنرێت، بۆ سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردە و پێگەیاندنی تاکێکی کارا و کەریگەر، پێویست بەوە دەکات مامۆستا لە ژیانی قوتابی دانەبڕێت و خۆی لێ بەدوور نەگرێت، بەڵکو پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێز لەگەڵ قوتابی و ماڵەوەی قوتابی دا هەبێت، چونکە ئەمە ئەرکی مامۆستا ئاسانتر دەکات و ڕێگا زیاتر خۆش دەکات بۆ ئەوەی قوتابی بە تەواوی گوێ بۆ مامۆستا بکاتەوە و خۆی بە تەواوی بخاتە ژێر دەستی مامۆستاوە.


سەرچاوەکان



1663 بینین