ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە قۆڵۆن ڕزگارت دەکەن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-28-01:31:00 - کۆدی بابەت: 1724
ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە قۆڵۆن ڕزگارت دەکەن

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و خواردن و خواردنە‌وانە‌ی لە‌ قۆڵۆن ڕزگارت دە‌كە‌ن 

زۆرێك لە‌ خە‌ڵكی بە‌دە‌ست نە‌خۆشی و ئازاری قۆڵۆنە‌وە‌ دە‌ناڵێنن و بە‌ردە‌وام ھە‌وڵی ئە‌و جۆر و خۆراكانە‌ دە‌دە‌ن كە‌ دە‌یانپارێزێت لە‌ ئازارە‌كانی قۆڵۆن و گە‌ڕان بە‌دوای چارە‌سە‌ری بنە‌ڕە‌تدا.
بە‌گوێرە‌ی توێژینە‌وە‌یە‌كی پزیشكی كۆمە‌ڵێك خواردن و خواردنە‌وە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی ھۆكاری كە‌مبوونە‌وە‌ی سلبیاتی قۆڵۆن و چارە‌سە‌رێكی گونجاو دە‌بێت بۆی.
چای سە‌وز.. خواردنە‌وە‌ی كوپێك چای سە‌وز لە‌ ڕۆژێكدا دە‌بێتە‌ ھۆی كە‌مبوونە‌وە‌ی ئازار و تە‌شە‌نوجاتی ڕیخۆڵە‌كان و یاریدە‌ی كە‌مبوونە‌وە‌ی نە‌خۆشی قۆڵۆن دە‌دات، لە‌لایە‌كی تریشە‌وە‌ كرداری ھە‌رس ئاسان دە‌كات.
بادە‌م.. خواردنی بادە‌م سودێكی زۆری ھە‌یە‌ بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ی نە‌خۆشی قۆڵۆنیان ھە‌یە‌. چونكە‌ بادە‌م پرۆتینێكی زۆری تێدایە‌ و كارئاسانی بۆ كۆئە‌ندامی ھە‌رس دە‌كات و كۆمە‌ڵێك پێكھاتە‌ی تری بە‌سوودی تێدایە‌ بۆ دووركە‌وتنە‌وە‌ لە‌ ئازاری قۆڵۆن.
ترێ.. لە‌نێو گشت میوە‌كانی تردا جیاوازیە‌كی زۆری ھە‌یە‌ و سوودێكی زۆر زیاتری ھە‌یە‌ بۆ گە‌دە و نە‌خۆشی قۆڵۆن، جە‌ستە‌ی مرۆڤیش دە‌پارێزێت لە‌ خانە‌كانی شێرپە‌نجە‌ و ناھێڵێت سە‌رھە‌ڵبدات.
ماست.. بە‌شێوە‌یە‌كی نمونە‌یی دژایە‌تی نە‌خۆشی قۆڵۆن دە‌كات، ڕێژە‌یە‌كی گونجاو لە‌ شە‌كری لاكتۆزی تێدایە‌ و یاریدە‌ی گە‌دە‌ و ڕیخۆڵە‌كان دەدات بۆ ھەرسكردنی خواردن.
لە‌گە‌ڵ بە‌كارھێنانی ھە‌ر پێكھاتە‌یە‌كی سروشتی و خواردن و خواردنە‌وە‌ دە‌بێت سە‌ردانی پزیشكی پسپۆر بكە‌یت و ناكرێت بە‌بێ ڕاوێژ بە‌كاربھێندرێت.


سەرچاوەکان



1455 بینین