ئەسپی کوردی 

ئەسپی کوردی 

له‌لایه‌ن: ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-01-28-14:45:00 - کۆدی بابەت: 1734
ئەسپی کوردی 

ناوه‌ڕۆك

ئەسپی کوردی 

ئەسپێک کەزەوی لەژێر پێیەکانیدا‌ دەلەرزێ.

بە وتەی مێژوو نووسان ، دەستەمۆکردنی ئەسپ لە کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ 10هەزار ساڵ لەمەوبەر بۆسەلماندنی دەتوانین پشت ببەستین بەوێنەی بەردینەکانی ئەشکەوتی دووشە، کەدەگەڕێتەوە  بۆ هەشت هەزار ساڵ، ئەسپی کورد ڕەسەن ترین ڕەگەزی ئەسپە لەدونیادا کەڕیشەکەی لەقوڵایی مێژووی کوردستان دایە و بەهۆی هێزو توانایەکی یەکجار زۆر توانویەتی لەدێر زەمانەوە تا ئێستا خۆی بپارێزێت. زاگرۆس لانکەی پەروەردەکردنی ئەسپی کورد بوە وە لەسەردەمی ماددەکانیش گرنگی یەکجار زۆری پێدراوە کوردستان بەهۆی کەشوهەوایەکی خۆش  و لەوەڕگای زۆر بۆتە هۆی ئەوە کەئەسپی کورد لەناو نەچێت، مێژوو نوسانی یۆنانی باسی ڕۆڵی ئەسپی کورد دەکەن لەو شەڕانەی کەباشترین یار وهاوڕێی جەنگاوەرانی کورد بو هەر بۆیە دەڵێن ئەو ئەسپانەی کە زەویان دەلەرزاند ئەسپی کوردی تا ئێستا لەهەموو جیهاندا ناسراوەو یەکێکە لەباشترین جۆری ئەسپەکان بۆ یاری چۆگان، بەخۆشحاڵیەوە لەزۆربەی شارەکانی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخێو پەروەردە دەکرێت بەتایبەتی لەکرماشان و سنە و ئیلام.


سەرچاوەکان

318 بینین