کیانو ڕیڤیس

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-28-23:52:00 - کۆدی بابەت: 1755
کیانو ڕیڤیس

ناوه‌ڕۆك

ژیاننامە

کیانوو ڕیڤییس ئەکتەر و بەرهەمهێنەر و میوزیک ژەنە. کیانو چارلس ڕیڤییس لە ٢/٩/١٩٦٤ لە بەیروت لوبنان لە دایک بووە بە ڕەگەز کەنەدیە, دایکی ناوی پاتریشایە کە ئێستە دیزاینەری جلوبەرگە , هەروەها باوکی ناوی ساموێڵ نۆوڵێن ڕیڤییسە. باوکی کیانوو وازی لە کیانوو دایکی هێناوە کاتێک کیانوو سێ ساڵان بووە کیانوو پەیوەندی لەگەڵ باوکیدا هەبووە تا تەمەنی شەش ساڵان , لە تەمەنی پانزە ساڵان دەستی کردوە بە کاری هونەری هەروەها لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا وازی لە قوتابخانەی ئامادەیی هێناوە. لە کاری هونەریدا لە چەندین فیلمدا بەشدار بووە یەکێک لە سەرکەوتوترین فیلمەکانی (the matrix ) بوو کە ڕەخنەی زۆر باشی بۆ هاتبوو (ڕەخنەی پۆزەتیڤ) , پاشان لە ساڵی ٢٠٠٥ ئەستێرەی باشترین ئەکتەرانی وەرگرت لە شەقامی هۆڵیوود لە کالیفۆرنیا. تا لە ساڵی ٢٠١٤ ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە فیلمی (John wick) پاشان لە بەشەکانی تری ئەو فیلمە کە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو هەروەها ڕەخنەی زۆر باشی بۆ هاتبوو کەلە ئێستادا بەشی سێی بڵاو بووەتەوە. کیانوو هاوسەرگیری لەگەڵ (jennifer syme) کردووە و لە ساڵی ١٩٩٩ منداڵێکیان بووە و پاشان مردووە. لە ٢/٤/٢٠٠١ هاوسەرەکەی لە لۆس ئەنجلس ئۆتۆمبێلی لێدەخوری توشی ڕوداوێک بوو پاشان کۆچی دوای کرد هەروەها پۆلیس مادەی هۆشبەری لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزیوەتەوە. لە ساڵی ٢٠١٠ وێنەیەکی کیانوو لە ئینتەرنێتدا گفتوگۆی زۆری لەسەر بوو کە لەسەر کورسیەک لە شەقامێکی ئاساییدا دانیشتبوو کە ناونرابوو (کیانووی خەمبار) واتە خەم بۆ هاوسەرو و منداڵەکەی دەخوات.

زانیاری كەسی

ناسراوە بە کاری : ڕۆڵگێڕان
ڕەگەز : نێر
بەرواری لەدایكبوون : 2/9/1964
شوێنی لەدایكبوون : Beirut, Lebanon


سەرچاوەکان



734 بینین