ڕێگاکانی خۆپاراستن لە کەمبوونی ڤیتامین A

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-29-20:13:00 - کۆدی بابەت: 1761
ڕێگاکانی خۆپاراستن لە کەمبوونی ڤیتامین A

ناوه‌ڕۆك

ڕێگاكانی خۆپاراستن لە‌ كە‌مبوونی ڤیتامین A

دە‌توانین لە‌ ڕێگە‌ی پێدانی ژە‌مە‌ ڤیتامینی A یە‌وە‌ ڕێگە‌بگرین لە‌ تووشبوون بە‌ كەمبوونی ئە‌و ڤیتامینە‌ و بە‌ پێدانی ژە‌می ڤیتامینی، بڕی كۆگاكراوی ڤیتامین A لە‌ لە‌شدا زیاد دە‌كات، دە‌كرێت ژە‌می دووسە‌د ھە‌زار یە‌كە‌یە‌كی ڤیتامین A بدرێت بە‌ كە‌سانە‌ی سە‌روو تە‌مە‌‌ن یە‌ك ساڵ، بۆ ماوە‌ی ٤-٦ مانگ، یان ئە‌وە‌تا دە‌شكرێت بە‌ پێدانی یە‌كە‌ی كە‌متر بە‌ڵام ماوە‌ی نێوان پێدانی ژە‌مە‌كان كە‌م بكرێتە‌وە‌، بۆ نمونە‌ پێدانی ژە‌می دە‌ ھە‌زار یەكە‌یی بۆ ھە‌فتە‌ی جارێك یان پە‌نجا ھە‌زار یە‌كەیی بۆ ھە‌ر مانگێك جارێك.
ئە‌م بابە‌تە‌ بە‌ پاڵپشتی ڕێكخراوی یونسێف و لە‌ لایە‌ن پە‌یمانگای توێژینە‌وە‌ی خۆراكی سە‌ر بە‌ وە‌زارە‌تی تە‌ندروستی عێراقە‌وە‌ ئامادە‌ كراوە‌.


سەرچاوەکان



846 بینین