ڕێنمایی بۆ ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-13:50:00 - کۆدی بابەت: 1784
ڕێنمایی بۆ ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە

ناوه‌ڕۆك

بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ی پە‌ستانی خوێنیان بە‌رزە‌ 

پە‌ستانی خوێن یە‌كێكە‌ لە‌و نە‌خۆشیە‌ باو و مە‌ترسیدارە‌كان، ئە‌گە‌ر با ئاگا نە‌بیت و پارێزگاری نە‌كە‌یت دە‌تكوژێت، كە‌ پێكھاتووە‌ لە‌ بوونی ھێزێكی زۆر لە‌سە‌ر خوێنی دڵ و خوێنبە‌رە‌كان.

پێویستە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی توشی ئە‌م نە‌خۆشیە‌ دە‌بن، ھە‌میشە‌ پە‌یڕە‌وی ئە‌م ڕێنماییانە‌ بن: 

  1.  پێویستە‌ ھە‌میشە‌ پشكنین ئە‌نجام بدە‌ن تا بە‌ردە‌وام بە‌ ئاگابن لە‌ تە‌ندروستی خۆیان و وریای مامە‌ڵە‌ بكە‌ن، پێش كاتی مە‌ترسیدار.
  2. خواردنی ئە‌و خۆراكانە‌ی دە‌بێتە‌ ھۆی یە‌كسانبوونە‌وە‌ی پە‌ستانی خوێن و نزمكردنە‌وە‌ی وە‌ك پێكھاتە‌ی پۆتاسیۆم و خواردنی پە‌تاتە‌ و مۆز و ماسی و تەماتە‌، دوور كە‌وتنە‌وە‌ لە‌و خۆراكانە‌ی پە‌ستانی خوێن بە‌رز دە‌كاتە‌وە‌، وە‌ك خوێ و چە‌وری.
  3. ھە‌وڵبدە‌ ڕاھێنانی وە‌رزشی بكە‌، بە‌ڵام كێش گونجاو بێت ھە‌میشە‌ دووربیت لە‌ قەڵە‌وی. 
  4. دووركە‌وتنە‌وە‌ لە‌ جگە‌رە‌ كێشان و ماددە‌ كھولیە‌كان، چونكە‌ ھۆكاری بە‌رزبوونە‌وە‌ی پە‌ستانی خوێننن.
  5. دووركە‌وتنە‌وە‌ لە‌ دوودڵی و خە‌مۆكی و توڕە‌ی، چونكە‌ یە‌كێكە‌ لە‌و ھۆكارانە‌ی دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌رزبوونە‌وە‌ پە‌ستانی خوێن.


سەرچاوەکان



706 بینین