مامەڵەکردن لەگەڵ کەمی ئاسن و قژ ڕووتانەوە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-16:00:00 - کۆدی بابەت: 1790
مامەڵەکردن لەگەڵ کەمی ئاسن و قژ ڕووتانەوە

ناوه‌ڕۆك

چۆن مامە‌ڵە‌ لە‌گە‌ڵ كە‌میی ئاسن و قژ ڕووتانە‌وە‌ بكە‌ین؟

ئە‌نستیتۆی ئە‌ڵمانی بۆ توێژینە‌وە‌ لە‌ خۆراك دە‌ڵێن بێھێزی، لە‌شداھێزران، سە‌رسوڕان و قژڕووتانە‌وە‌ لە‌ نیشانە‌كانی كە‌می ئاسنن لە‌ جە‌ستە‌دا، دە‌شڵێن كلیلێكی دە‌ربازووبن لە‌ كە‌می ئاسنی جە‌ستە‌ ئە‌وە‌یە‌ ژە‌می فرە‌جۆرتان ھە‌بن، بە‌تایبە‌ت، گۆشت و پاقلە‌مە‌نییە‌كان كە‌ كۆگای ئاسنی خۆراكین، ئە‌وە‌ش بە‌پێی ئاژانسی ھە‌واڵی ئە‌ڵمانی.
شارە‌زا ئە‌ڵمانە‌كان دە‌ڵێن مە‌رج نییە‌ ھە‌موو كاتێك توشبوون بە‌ كە‌میی نیشانە‌ی ھە‌‌بن، بە‌ڵام لە‌ھندێك باردا دە‌بێتە‌ ھۆی ھە‌ست  ماندووی كردن، ھە‌ناسە‌تووندی، سە‌رگێژ خواردن و كە‌میی توانای سە‌رنجدان، لە‌ نیشانە‌ زۆرتر تایبە‌تمە‌ندە‌كانیش ئاماژە‌یان كردووە‌ بە‌ كە‌م ڕە‌نگبوونی پێست، تێكچونی گە‌شی نینۆك و مووە‌كان.
شارە‌زا ئە‌ڵمانە‌كان گووتویان ھە‌ركات نیشانە‌ی كە‌می ئاسنت ھە‌بوون، نابێ تە‌نیا بیر لە‌ قە‌رە‌بووكردنە‌وە‌ی كە‌می ئاسنە‌كە‌ بكە‌یتە‌وە‌، بە‌ڵكوو دە‌بێت پزیشك ئاگادار بكە‌ی تاكو لە‌ ھۆكارە‌كە‌ی بگە‌ڕێ، كە‌ لە‌وانە‌یە‌ خراپی كوالێتی خواردن یان خوێنبە‌ربوونی شاراوە‌ی ھە‌ناو بێ و بە‌ چارە‌سە‌ركردنی ھۆكاری كە‌مبوونە‌وەكە‌، دە‌توانیت چارە‌یە‌كی ڕاستە‌قینە‌ و یە‌كجاری گرفتی كە‌میی ئاسنی جە‌ستە‌مان دە‌ستبە‌كە‌وێ.


سەرچاوەکان



1239 بینین