پشکنینە گشتییە پێویستەکان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-16:41:00 - کۆدی بابەت: 1793
پشکنینە گشتییە پێویستەکان

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و پشكنینانە‌ی پێویستە‌ ھە‌موو كە‌سێك ئە‌نجامیان بدات

فشاری خوێن

  • كە‌ی: ھە‌ر تە‌مە‌نێك بە‌تایبە‌ت دوای ٤ ساڵی
  • چە‌ند: خوار ١٤٠ لە‌سە‌ر ٩٠ ئاساییە‌، لە‌مە‌ زیاتر نائاسایە‌
  • چۆن: ئە‌گە‌ر ئاسای بوو ساڵی جارێك، ئە‌گە‌ر بە‌رز بوو پێویستە‌ چارە‌سە‌ر وە‌ربگرێت و لە‌ژێر چاودێری پزیشكدا بێت.

پشكنینی چە‌ورییە‌كنی خوێن

  • كە‌ی: دوای تە‌مە‌نی ٢٠ ساڵی
  • چە‌ند: 
    ١- كۆلیسترۆڵ: خوار ٢٠٠ ملگم/دل
    ٢- ترایگلیسیراید: خوار ١٥٠ ملگم /دل
  • چۆن: ئە‌گە‌ر ئاسای بوو ٥ ساڵ جارێك، ئە‌گە‌ر بە‌رزبوو ٦ مانگ جارێك.
    پێویستە‌ پشكنینە‌كە‌ بە‌ برسێتی بكرێت (١٢ كاتژمێر نان نە‌خورێت)

پشكنینی شە‌كری خوێن

  • كە‌ی: دوای ٤٥ ساڵی، زووتر ئە‌گە‌ر مە‌ترسی لە‌سە‌ر بوو (قە‌ڵە‌وی، شە‌كرە‌ لە‌ خێزانە‌كە‌دا)
  • چە‌ند
    ١- ڕێژە‌كە‌ بە‌ برسێتی (٨كاژێر): خوار ١٢٦ ملگم/دل
    ٢- ڕێژە‌كە‌ دوای خواردن (٢ كاژێر): خوار ٢٠٠ملگم /دل
  • چۆن: ئە‌گە‌ر ئاسایی بوو ٣ ساڵ جارێك، ئە‌گە‌ر بە‌رز بوو چارە‌سە‌ر وە‌ردە‌گرێت و لە‌ژێر چاودێری پزیشكدا دە‌بێت.

پشكنینی شێرپە‌نجە‌ی كۆڵۆن

  • كە‌ی: دوای ٥٠ ساڵی، دوای ١٠ ساڵی ئە‌گە‌ر  خزمی پە‌لە‌ یە‌ك شێرپە‌نجە‌ی كۆڵۆنی ھە‌بێت.
  • چە‌ند: پێویستە‌ ئاسایی بێت (گرێ و برین نە‌بێت).
  • چۆن:
    ١- پشكنین بۆ خوێنی نادیار لە‌ پیسایدا: ساڵی ١ جار
    ٢- ھە‌ناوبینی: سیگمۆیدۆیكۆپ (٥ ساڵ جارێ)، كۆڵۆنسكۆپ (١٠ ساڵ جارێ)

پشكنینی ڤیتامین

  • كە‌ی: دوای ٤٠ ساڵی
  • چە‌ند: ٥٠-٧٠ نگ/مل
  • چۆن: ساڵی جارێك

پشكنینی ڕژێنی سایرۆید (غودە‌)

  • كە‌ی: دوای ٣٥ ساڵی
  • چە‌ند
    TSH: ٠.٣٢-٥.٢
    T4: ٤.٧ - ١٢.٥
    T3: ٠.٦- ٢.١ 
  • چۆن: ساڵی جارێك

تایبە‌ت بە‌ خانمان:

پشكنینی چڕی ئێسك (DEXA):

  • كە‌ی: دوای ٦٠ ساڵی
  • چە‌ند: زیاتر لە‌ (-١)
  • چۆن: ٥ ساڵ جارێك

وێنە‌ی تیشكی مە‌مك (مە‌مۆگرافی):

  • كە‌ی: دوای ٤٥ ساڵی 
  • چە‌ند: پێویستە‌ ئاسایی بێت (گرێ نە‌بێت)
  • چۆن: ساڵ ١ جار

تایبە‌ت بە‌ پیاوان

پشكنینی تایبە‌ت بە‌ شێرپە‌نجە‌ی پڕۆستات (PSA)

  • كە‌ی: دوای ٥٠ ساڵی 
  • چۆن: زیاد لە‌ ٤نگ/مل


سەرچاوەکان



726 بینین