چارەسەر بۆ خورووی پێستی سەر

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-19:34:00 - کۆدی بابەت: 1801
چارەسەر بۆ خورووی پێستی سەر

ناوه‌ڕۆك

چارە‌سە‌رێك بۆ خورووی پێستی سە‌ر

بە‌شێك لە‌ مرۆڤە‌كان كێشە‌ی خورانی پێستی سە‌ریان ھە‌یە‌، ھە‌ربۆیە‌ ئە‌و كە‌سە‌ ناچاردە‌بێت بە‌ بە‌ردە‌وامی بێخی سە‌ری بخورێنێت، ڕە‌نگە‌ ئە‌مە‌ش ھە‌ندێك كات ببێتە‌ ھۆی دروستبوونی برین و ھاتنی خوێن، كە‌ بە‌ھۆی بە‌كتریا یان ھە‌وكردنە‌وە‌ یاخود وشكی پێستە‌وە‌ بێخی سە‌ر تووشی ئە‌و خورووە‌ زۆرە‌ دبێت.

چۆن بە‌ شێوازی سروشتی چارە‌سە‌ری خورووی بێخی سە‌ر دە‌كە‌یت؟

  1. زە‌یتی گوڵە‌ بە‌یبون یە‌كێكە‌ لە‌ باشترین جۆری زە‌یتە‌كان بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی خورووی پێستی سە‌ر، بە‌ڵام بە‌كارھێنانی بە‌ شێوە‌یە‌كی ڕێك و پێك و گە‌رمكردنی و پاشان لێدانی لە‌ پێستی سە‌ر.
  2. زە‌یتی گوێزی ھیندی دە‌بێتە‌ ھۆی گە‌شانە‌وە‌ و بە‌ھێزكردنی قژ و لە‌ ھە‌مانكاتدا چارە‌سە‌ری خورووی پێستی سە‌ر دە‌كات، دە‌كرێت بۆ ماوە‌ی چە‌ند كاتژمێرێك یان شە‌و تا بە‌یانی پێوە‌ی بمێنێتە‌وە‌.
  3. یە‌كێكی تر لە‌ زە‌یتە‌ بە‌سوودە‌كان بۆ چارە‌سە‌ری خورووی پێستی سە‌ر، زە‌یتی لیمۆیە‌ كە‌ دژی بە‌كتریا و ھە‌وكردنە‌ و ئە‌و ترشیە‌ یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ گە‌شانە‌وە‌ قژ و چڕكردنی.
  4. یە‌كێكی تر لە‌و پێكھاتانە‌ی دژی ھە‌وكردن و بە‌كتریا و میكرۆبە‌، زە‌یتی لاڤندە‌رە‌ كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی كە‌مكردنە‌وە‌ و نە‌مانی خورووی پێستی سە‌ر ئە‌گە‌ر بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر بە‌كاربھێنیت.
  5. زە‌یتی نە‌عنا یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ چارە‌سە‌ر كردنی برین و نە‌ھێشتنی خورووی سە‌ر، چونكە‌ پێكھاتە‌ی دژە‌ ھە‌وكردن و ئازاری تێدایە‌، ئە‌گە‌ر پێستی سە‌رت تووشی ھە‌وكردن یان وشكبوونە‌وە‌ بووە‌، ھە‌وڵبدە‌ چە‌ند دڵۆپێك زە‌یتی نە‌عنا بە‌كاربھێنیت.
  6. ڕزگار بوون لە‌ خورووی پێستی سە‌ر بە‌ بە‌كارھێنانی زە‌یتی ڕۆزماری چارە‌سە‌رێكی گونجاوە‌، چونكە‌ دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ ترشی دژە‌ بە‌كتریا و ھە‌وكردن و ڕێگە‌ كە‌ گە‌شە‌كردنی میكرۆب دە‌گرێت، دە‌كرێت كە‌مێك زە‌یتی گوێزی ھیندی و ڕۆزمار تێكە‌ڵ بكە‌یت و بیدە‌یت لە‌ پێستی سە‌رت لە‌ شە‌واندا و بۆ ڕۆژی دوای بیشۆیت.


سەرچاوەکان



2672 بینین