بیبەری تون (تیژ) بۆ قژت بەکاربێنە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-20:24:00 - کۆدی بابەت: 1805
بیبەری تون (تیژ) بۆ قژت بەکاربێنە

ناوه‌ڕۆك

بیبە‌ری تون (تیژ) بۆ قژت بە‌كاربێنە‌

لە‌وانە‌یە‌ بە‌لاتە‌وە‌ سە‌یر بێت كە‌ بیبە‌ری تیژ سودێكی بە‌ھێزی ھە‌یە‌ لە‌ گە‌شە‌كردنی شانە‌ی مووی قژە‌كان و دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌ھێز كردنی سوڕی خوێن ڕۆیشتن بۆ تاڵە‌ قژە‌كان ھە‌روە‌ھا بیبە‌ری تیژ ھۆكارێكە‌ بۆ درێژ بوونی قژ و كە‌مبوونە‌وە‌ی بۆشای و كە‌می قژ بۆیە‌ بە‌كارھێنانی بیبە‌ری تیژ دە‌بێت بە‌م شێوە‌یە‌ بێت:

  • ٥ بۆ ٦ بیبە‌ری تیژ ئامادە‌ بكە‌ و جوان بیشۆرە‌وە‌.
  • بە‌شێوە‌ی پارچە‌ پارچە‌ جوان وردی بكە‌.
  • بیخە‌رە‌ سە‌ر ئاگار لە‌گە‌ڵ كوپ و نیوێك بۆ ٢ كوپ ئاو لێی گە‌ڕێ تا بە‌تە‌واوی دە‌كوڵێت.
  • جوان ئە‌و ئاوە‌ بپاڵێوە
  • ئە‌وە‌ی كە‌ ماوە‌ واتە‌ ئاوی بیبە‌رە‌كە‌ بیخە‌رە‌ دە‌فرێكە‌وە‌ و لە‌ سە‌لاجە‌دا ھە‌ڵیگرە‌

لە‌پاش ئە‌وە‌ی ئە‌م كردارانە‌ت ئە‌نجام دا بە‌ پارچە‌ نایلۆنێك پێستی دە‌موچاوت و پشتە‌ ملت بپارێزە‌ و دواتر بە‌ پە‌نجە‌ لە‌ قژتی بدە‌ و بە‌سە‌ری پە‌نجە‌ لە‌ قژتی بدە‌ و بە‌سە‌ری پە‌نجە‌كانت سە‌رتی پێ بشێلە‌ واتە‌ مە‌ساج بە‌و ئاوی بیبە‌رە‌ بكە‌ و بۆ ماوە‌ی سە‌عاتێك واز لە‌قژت بھێنە‌ دواتر بە‌ شامپۆ بیشۆ و بە‌ خاولییە‌كی ووشك وشكی بكە‌رە‌وە‌ ئە‌م كردارە‌ ھە‌فتانە‌ یە‌ك جار بۆ ماوە‌ی ٣ مانگ بە‌ردە‌وامی پێ بدە‌ ئە‌وسا بە‌چاوی خۆت گۆڕانكاریە‌كان ببینە‌.


سەرچاوەکان



1548 بینین