لەبەر ئەم هۆکارانە شانەی دار بەکاربێنە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-20:46:00 - کۆدی بابەت: 1807
لەبەر ئەم هۆکارانە شانەی دار بەکاربێنە

ناوه‌ڕۆك

لە‌بە‌ر ئە‌م ھۆكارانە‌ شانە‌ی دار بە‌كاربێنە‌

ھە‌روە‌كو چۆن شامپۆ، ڕۆڵێكی سە‌رە‌كی ھە‌یە‌ لە‌ گە‌شە‌كردنی تاڵە‌ مووە‌كانی قژ، بە‌ھە‌مان شێوە‌ ھە‌ڵبژارە‌نی شانە‌یە‌كی ڕێك و باش یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ حە‌سانە‌وە‌ی قژ و گە‌شە‌كردنی.
پسپۆرانی بواری تە‌ندروستی ئامۆژگاریمان دە‌كە‌ن بە‌وە‌ی كە‌ شانە‌ی دار بە‌كاربھێنن، چونكە‌ سودێكی زۆری ھە‌یە‌ بۆ قژ بە‌ بە‌راورد لە‌گە‌ڵ شانە‌ی پلاستیكی، بۆیە‌ دە‌كرێت سوود و زیانە‌كانی ھە‌ریە‌ك لە‌م شانانە‌ لە‌م خاڵانە‌ی خوارە‌وە‌ ئاماژە‌ پێ بدە‌ین:

سوودە‌كانی شانە‌ی دار

  1. شانە‌ی دار یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ بە‌خشینی ئارامی كە‌للە‌ی سە‌ر و وادە‌كات خوێن بە‌ ئاسایی ھاتوچۆ بكات، ھە‌رووھا یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ گە‌شە‌كردنی قژ بە‌ شێوە‌یەكی تە‌ندروسی.
  2. ھیچ بە‌ركە‌وتنێكی كارە‌بای لە‌ ساتە‌وە‌ختی داھێنانی قژدا دروست ناكات.
  3. قژ بە‌شێوە‌یكی جوانتر و ڕێكتر تاڵ تاڵ دە‌كات بە‌ بە‌راورد لە‌گە‌ڵ شانە‌ی پلاستیكی.
  4. پاككرنە‌وە‌ی شانە‌ی دار ئاسانترە‌ لە‌ شانە‌ی پلاستیكی.
  5. شانە‌ی دار یارمەتیدە‌رە‌ بۆ دە‌ركردنی چە‌وری سروشتی كە‌للە‌ی سە‌ر كە‌ بۆ گە‌شە‌كردنی قژ یە‌كجار بە‌سوودە‌، ئە‌مە‌ سە‌رە‌ڕای ئە‌وە‌ی یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌م چە‌وریە‌ دابە‌ش بكات بە‌سە‌ر بە‌شە‌كانی دیكە‌ی قژ.

زیانە‌كانی شانە‌ی پلاستیكی

  1. ڕۆڵێكی سە‌رە‌كی ھە‌یە‌ لە‌ ھە‌ڵوە‌رینی قژ.
  2. بە‌ركە‌وتنی كارە‌بایی دروست دە‌كات لە‌ ساتە‌وە‌ختی داھێنانی قژ.
  3. زوو پیس دە‌بێت و كاتێكی زۆری دە‌وێت بۆ پاككردنە‌وە‌.
  4. یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ گواستە‌وە‌ی بە‌كتریا بۆ كە‌للە‌ی سە‌ر بە‌تایبە‌تی ئە‌گە‌ر بریندار بوو.
  5. چە‌وری پێستی كە‌للە‌ی سە‌ر لە‌گە‌ڵ خۆی ھە‌ڵدە‌گرێت و نایە‌ڵێت قژ سوودی لێ ببینێت.


سەرچاوەکان



933 بینین