ئاوێتەیەکی سروشتی بۆ چارەسەر کردنی قژی سووتاو

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-20:55:00 - کۆدی بابەت: 1808
ئاوێتەیەکی سروشتی بۆ چارەسەر کردنی قژی سووتاو

ناوه‌ڕۆك

ئاوێتە‌یە‌كی سروشتی بۆ چارە‌سە‌ركردنی قژی سوتاو 

زۆرێك لە‌ خانمان بە‌دە‌ست ھیلاك بوون و سووتانی قژیان دە‌ناڵێنن، بە‌تایبە‌ت لە‌م وە‌رزە‌دا كە‌ ھە‌وایە‌كی وشك و زیانبە‌خش ھە‌یە‌ بۆ قژ، پێویستە‌ خانمان زیاتر لە‌م وە‌رزە‌دا گرنگی بە‌ جوانی قژیان بدە‌ن و دوور بكە‌ونە‌وە‌ لە‌ ئامێرە‌ وشكە‌رە‌وە‌ زیانبە‌خشە‌كان و بە‌ گیراوە‌ سروشتیە‌كان پارێزگاری لە‌ جوانی و نە‌رمی قژیان بكە‌ن.
بۆ ئە‌م مە‌بە‌ستە‌ش چە‌ندین ڕێگای سروشتی و گیراوە‌ی كاریگە‌ر ھە‌یە‌ كە‌ بە‌ جێبە‌جیكردنیان دە‌بیتە‌ خاوە‌نی قژێكی نە‌رم و بریقە‌دار و ڕزگارت دە‌بێت لە‌ قژە‌ ھیلاك و ماندوە‌كە‌ت.

گیراوە‌ی زە‌یتی زە‌یتون و گوێزی ھیندی
یە‌كێكە‌ لە‌ ناشترین زە‌یتە‌ سروشتییە‌كان كە‌ كێشە‌ی سووتانی سە‌ر تاڵە‌كانی قژ چارە‌سە‌ر دە‌كات، بە‌ تێكە‌ڵكردنی دوو كە‌وچكی چێشت لە‌ زە‌یتی زە‌یتون و دوو كە‌وچكی چێشت و گوێزی ھیندی و كە‌وچكێكی گە‌ورە‌ لە‌ ماست، خۆت لە‌ كێشە‌ی تاڵە‌ سووتاوە‌كانی قژت ڕزگاربكەیت، ئە‌م گیراوە‌یە‌ بۆ ماوە‌ی نیو كاتژمێر بدە‌ لە‌ قژت دواتر بە‌ ئاوی شلە‌تن بیشۆ.

گیراوە‌ی ماست و ھە‌نگوین
ڕێگە‌یە‌كی تر بۆ نە‌مانی ھیلاكی قژە‌ سوتاوە‌كان تێكە‌ڵكردنی كە‌وچكێكی گە‌ورە‌ ماست و كە‌وچكێك ھە‌نگوینە‌ لە‌گە‌ڵ كە‌مێك زە‌یتی زە‌یتون، ئە‌م گیراوە‌یە‌ ھە‌فتە‌ی دوو جار بیدە‌یت لە‌ قژت كە‌ ئە‌مە‌ش ھە‌نگاوێكی باشە‌و بۆ پارزگاریكردن لە‌ قژە‌ سوتاوە‌كانتان.

گیراوە‌ی ھێلكە‌ و زە‌یتی زە‌یتون
گە‌ر كێشە‌ی درێژ نە‌بوونی قژت ھە‌یە‌ و حە‌زت لە‌ قژێكی درێژ و پڕ و خاوە‌ ئە‌وا ئە‌م گیراوە‌یە‌ بە‌كاربھێنە‌ كا باشترین چارە‌سە‌رە‌ بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ی قژیان درێژ نابێتە‌وە‌. 
دوو ھێلكە‌ لە‌ قاپێكدا بشڵە‌قێنە‌ پاشان كە‌وچكێكی گە‌ورە‌ لە‌ زە‌یتی زە‌یتون لە‌گە‌ڵ نیو كەو‌چك ھە‌نگوینی تێكە‌ڵ بكە‌و بیدە‌ لە‌ بێخی سە‌رت و تاڵە‌كانی قژت، ئە‌م گیراوە‌یە‌ ھە‌فتە‌ی دوو جار بە‌كاربھێنە‌ بۆ ماوە‌ی نیو كاتژمێر پاشان بە‌ ئاوی شلە‌تیێن بیشۆ.

سە‌رجە‌م گیراوە‌كان دوای زیاتر لە‌ مانگێك دە‌تگە‌یە‌نێتە‌ باشترین ئە‌نجام و سە‌رجە‌م كێشە‌كانی قژت چارە‌سە‌ر دە‌كات.


سەرچاوەکان



2583 بینین