دابەزینی شەكری خوێن - هیپۆگلیسمی

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-30-23:00:00 - کۆدی بابەت: 1816
دابەزینی شەكری خوێن - هیپۆگلیسمی

ناوه‌ڕۆك

دابەزینی شەکری خوێن (هیپۆگلیسمی)

  هاتنە خوارەوەی یاخود دابەزینی شەکری خوێن بریتییە لە ناتەواوی لە گلوکۆزی خوێن کەم دەبێتەوە. دابەزینی شەکری خوێن چەند نیشانەیەکی هەیە، لەوانە (بێ هۆشی، ئارەق کردنەوەی زۆر، خێرابوونی لێدانی دڵ، سەرگێژ خواردن، برسێتی و لاوازی). هۆکاری زۆر هەیە بۆ دابەزینی شەکری خوێن، بەربڵاوترین هۆکاری توش بوون بەم نەخۆشیە لەوانەدا کە تووشی بەرزی شەکری خوێن بوون بریتییە لە لێدانی دەرزی (ئەنسۆلین) بە ڕێژەی زیاد لە پێویست، هەروەها هۆیەکی تریشی ڕژاندنی زیاد لە پێویستی مادەی ئەنسۆلین لە لایەن لەشەوە بە نیسبەت بە ئەو خواردنانەی کە دەخورێت. کە زۆرجار نیشانەکانی ٢ تا ٣ کاتژمێر لە دوای خواردنەوە دەردەکەوێت. هۆکارەکانی تری دابەزینی ڕێژەی شەکر لە خوێندا بریتییە لە بەکارهێنانی ماددە کحولیەکان، تا لێهاتن، حامیلەیی، بەکارهێنانی چەند دەرمان گەلێک وە لە کۆتاییشدا بونی جۆرە ڕژێنێک کە لە پەنکریاسدان و ماددەی ئەنسۆلین دەردەدەن و بە (کوێرە ڕژێن) ناسراون.
لە کاتی ڕوبەڕووبونەوەی نیشانەکانی دابەزینی شەکری خوێن دەتوانین بە خواردنی شیرینی و شەکر ئەو نیشانانە لەناوببەین، ئەم جۆرە نەخۆشانە دەبێت بە بەردەوامی شتی شیرینیان پێ بێت. وە لە هەر حاڵەتێکدا دەبێت سەردانی پزیشك بکەن بۆ تاقیکردنەوە لەسەریان.


سەرچاوەکان

183 بینین