چارەسەری ڕووەکی بۆ پشت ئێشە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-23:51:00 - کۆدی بابەت: 1829
چارەسەری ڕووەکی بۆ پشت ئێشە

ناوه‌ڕۆك

چارەسەری ڕووەکی بۆ پشت ئێشە

پشت ئێشە نەخۆشییەکە کە هۆکاری دەرەکی هەیە و ناوخۆیی هەیە، بۆ نموونە ڕاوەستانی درێژخایەن، بەرزکردنی شتی قورس یان کێشەی سیەکان، دەتوانن ئازاری پشت زیاتر بکەن.
بۆ چارەسەری ئەو ئازارە دەتوانن ڕووەک و چای ڕووەکەکان بەکاربهێنن.

گرنگترین چارەسەرە بەسوودەکان بۆ ئازاری پشت

  • ڕەشکە و هەنگوین:  دەتوانن ڕەشکەکە بهاڕن و لەگەڵ هەنگوین تێکەڵی بکەن، وەک خواردنەوەیەک بۆ ماوەی دوو مانگ بەکاری بهێنن، هاڕاوەی زەنجەفیل دەتوانێت ئازاری ماسولکە و جومگەکان نەهێڵێت، چونکە (فیتۆکمیکاڵی) تێدایە کە بەرگری لە هەوکردنی جومگەکان دەکات.
  • سیر:  بەکارهێنانی سیری کوڵاو یان برژاو لەگەڵ بڕێک هەنجیر و گوێزی تازە، ئارەزووی تایبەت بە سیاتیک ناهێڵێت.
  • خورما: خواردنی چەند دەنکێک خورما لە ڕۆژێکدا، بەکارهێنانی خورما و دوگ و زەنجەفیل و زەیتی کونجی بۆ شوێنی ئازار بەسوودە.
  • تووری ڕەشچارەسەرێکی تری ئازارەکانی سیاتیک و فەقەرات، تووری ڕەشە، دوتوانن ئاوی توورەکە بخۆن و پڵتەکەی لە شوێنی ئازارەکە نێن.
  • زەردەچەوە:  ئەم ڕووەکە دژی هەو کردنی ئارتریت، نێقرێس، سیاتیک، نەخۆشیەکانی تری هەوکردنە، مادەیەکی تێدایە بە ناوی (کۆرکۆمین)، کە دژی هەوکردنە، خواردنی زەردەچەوە وەک چا، ئارامکەرەوەیەکی ئازاری زۆر بەهێزە، بە خێرایی ئازارەکانتان دەشکێنێت، چای زەردەچەوە بۆ هەوکردنەکانی پێست، هەرس، شین بوونەوە و نەخۆشییە گوازراوەکان بەسوودە، ڕۆژانە زیاتر لە دوو پیاڵە لەو چآیە بەکار مەهێنن، دتوانن تا دوو مانگ ئەو چایە لەگەڵ ڕەشکە و هەنگوین بەکار بهێنن.


سەرچاوەکان



1667 بینین