ناسینی هەستی قوتابی

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-00:02:00 - کۆدی بابەت: 1831
ناسینی هەستی قوتابی

ناوه‌ڕۆك

ناسینی هەستی قوتابی

زۆربەی جار وا دەردەکەوێ کە قوتابیان وا هەست دەکەن کە ئەو کارەی ئەوان هیچ  سودیکی نیە، خوێندن هەوڵدانێکی بێ سودە دەرەنجامی باشی نیە، لە دەرەنجامی ئەمەشەوە لاوازی دەروونی دایان دەگرێت و باوەڕیان بە خۆیان نامێنێ، پێویستە مامۆستای پەروەرشیار بەردەوام کار لەسەر هەستی قوتابی بکات و ڕێگایان بۆ ڕۆشن بکاتەوە، پێیان ڕابگەیەنێت کە داهاتووی هەر گەل و میللەتێک بەندە بە خوێندن و خوێندەوارییەوە، ئەویش لەدەستی قوتابی دایە، فێریان بکات، (ئامادە بوونی قوتابی لە پۆل، دەرهێنانی پەڕتووک و پێداویستی خوێندن، ڕیزگرتنی ئارامی پۆل، خاوێنی، هاوکاری یەکتری، ئامادەکردنی وانەکانی ڕۆژانە، بەشداری کردن لەگەل مامۆستا بۆ گوتنەوەی وانەکان) لە کارە هەرە گرنگەکانی قوتابییە، هەرچەندە سەرەتا لەوانەیە قوتابی بەم داواکارییانەی تۆ پێبکەنێ و هاوکاریت نەکات یان بە گران وەریبگرێت، بەڵام بەردەوامی تۆ و سوربوونت لەسەر گەیاندنی ئەم ڕاستیانە دەچێتە ناو ناخی قوتابی و لە ناوەوە هەستێکی گەورەی بۆ دروست دەکات کە ڕێز لە وتەکانی تۆ و ماندوبوونی خۆی بگرێت.


سەرچاوەکان



735 بینین