نەوید محەمەد زادە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-01-23:13:00 - کۆدی بابەت: 1879
نەوید محەمەد زادە

ناوه‌ڕۆك

ژیاننامە

نەوید مەجید محەمەدزاده لەدایکبووی ٦/٤/۱۹۸٦ لە مێھران، پارێزگای ئیلام، ئێران, دوازدەیەمین منداڵی خێزانەکەیەتی (وەکو خۆی ئەڵێت ئەتوانن تیپێک پێک بێنن)، سەرەتا حەزی بەیاری تۆپی پێ بووە و تاقیکردنەوەی بۆ تیپێکیش کردووە بەڵام بەشەوێک ڕێگای ژیانی دەگۆڕێت و دوو فیلمی بهروز وثقی دەبینێت وە شەوی دواتر دوو فیلمی ئالپاچینۆ دەبینێت واز لە یاری تۆپی پێ دێنێت و ڕوو لە نواندن دەکات، ئەکتەر و شانۆکارە و لە ساڵی ۲۰۰۳ـەوە دەستی بە شانۆ کردووه. براوەی زیاتر لە ٥ خەڵاتە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و پاڵێوراوە بۆ چەندین خەڵاتی تر..

زانیاری كەسی

پیشە : ڕۆڵگێڕان

ڕەگەز : نێر

بەرواری لەدایكبوون : 6/4/1986

شوێنی لەدایكبوون : مێهران، پارێزگای ئیلام، ئێران

 
دوای وەرگرتنی دبلۆم لە فیزیای بیرکاری خولی یەک ساڵەی بۆ نواندن دیوە. حەزێکی زۆری بۆ شانۆ هەیە و لەو ڕێگەیەوە هاتۆتە ناو سینەما رضا درمشیان به بینینی شانۆکانی، نەوید بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمی "عصبانی نیستم" هەڵدەبژێرێت

نوید دەڵێت: "کارەکتەرەکەم کورد بوو وە خۆشم کوردم لەبەرئەوە زۆر حەزم لەو ڕۆڵە بوو. کە سیناریۆکەم خوێندەوە شێت بووم کاتژمێر چواری بەیانی تەلەفۆنم بۆ رضا کرد تاکو قسە بکەین" و خۆشەویسترین کارێتی..

هەروەها دەڵێت "کە ڕۆشتم لەگەڵ بینەران تەماشای عصبانی نیستم بکەم پێیان ئەوتم نویدزاده و محمودزادە و کاکی عصبانی نیستم!"

هەر لە منداڵیەوە ڕۆشتۆتە بەردەم ئاوێنە و ئەو دیمەنەی هێناوەتە پێش چاو کە سیمورغی بلورین وەردەگرێت.

ناخۆشترین ڕووداوی هونەری کە تووشی نەوید بووه بۆ سی و دووەمین فیستیڤاڵی فەجر بوو کە بڕیار وابوو بۆ فیلمی "عصبانی نیستم" براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی سەرەکی بێت بەڵام بەهۆی فشاری سیاسیەوە داوا لە دەرهێنەر کراوه هەموو خەڵاتەکان ڕەتکاتەوە و خەڵاتەکەش دراوە بە رضا عطران کە دوو ڕۆژ دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە وتوویەتی: "خەڵاتی من نییە و هی محمدزادەیه"

دوو ساڵ دوای ئەو ڕووداوە بۆ فیلمی "ابد و یک روز" سیمورغی بلورینی باشترین ئەکتەری پاڵپشت وەردەگرێت و وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ ماوەی یەک خولەک بەبێدەنگی دەوەستێت.. دەربارەی فیلمەکە دەڵێت: "کاتێک لەسەر پلیکانەکانەوە منیان برد تەواوی گروپەکە گریان!" و تاکو ئێستاش ئەندامەکانی فیلمەکە پەیوەندیان پێکەوە ماوە و وەکو خێزانێکن.

نەوید ئۆتۆمبێلی نییە و پێی خۆشە لە نێو خەڵکیدا بێت و دەڵێت: "بەبینینی خەڵکەوە من ئەتوانم بەردەوامی بەم ڕێگەیەم بدەم" وە پێی خۆشە فیلمەکانی لە نێو سینەما لەگەڵ خەڵکیدا سەیر بکات

لەگەڵ باران کوثری هاوڕێی گیانی بەگیانیە و لە شانۆ و سینەمادا پێکەوە کاریان کردووە و لەگەڵ زۆرێک لە ئەکتەرەکانی تریش پەیوەندیەکی باشی هەیە.

کەسێکی زۆر ورەبەرزە و چاوەڕێی ناوبانگی زیاتر ئەکات.

ئەو دەڵێت: "من شتێک لە سینەمادا فێربووم هاوڕێیەتی سەد فیلمی پێکەوە کارکردن دێنێت!"

هەندێک لە فیلمەکانی

  • ناهید
  • لانتوری
  • عصبانی نیستم
  • خشم و هیاهو
  • خفەگی
  • بدون تاریخ بدون امضاء
  • ابد و یک روز
  • داستان ما قصه تو
  • مغزهای کوچک زنگ زده


سەرچاوەکان



2102 بینین