کریستۆڤەر نۆلان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-02-01:20:00 - کۆدی بابەت: 1894
کریستۆڤەر نۆلان

ناوه‌ڕۆك

ژیاننامە

دەرهێنەری گەورە کریستۆفەر نۆڵان، دەرهێنەرێکی (بەریتانی - ئەمەریکی)یە، ئەو فیلمانەی تا ئێستا بەرهەمی هێناون ٤.٧ ملیار دۆلار داهاتی هەبووە، و تا ئێستا فیلمەکانی ٣٤ جار پاولێوراوبوون و ١٠ براوە بوون لە مەراسیمەکانی خەڵاتی ئۆسکار.

نۆڵان لە شاری (لەندەن) لە (بەریتانیا) لە بەرواری (٣٠/٧/١٩٧٠) لە دایک بووە، هەر لە مندالیەوە عاشقی سینەما بووە و حەزی کردووە ببێت بە دەرهێنەر، لە دانیشتگای (زانکۆی) University college London خوێندویەتی، ناوبانگی پەیداکرد لە دوای هەر دوو فیلمی following 1998 و Memento 2000، فیلمەکانی نۆڵان بەوە ناسراوە کە ئاڵۆزن و تەنها بە ١ جار سێرکردنی فیلمەکانی تێگەشتن قورسە، بەلام لەهەمان کاتدا پەیامێکی زۆر جوان هەیە لە پشت ئالۆزیەکانەوە.

نۆڵان لەگەڵ براکەیدا (جۆنثن نۆڵان) فیلمیان دەرهێناوە، کە زۆر جار یارمەتی کریستۆفەری داوە لە نوسینی چیرۆکی فیلمەکان، و هاوسەرەکەشی (ئێما تۆماس) بەهەمان شێوە.

زانیاری كەسی

ناسراوە بە كاری دەرهێنان

ڕەگەز : نێر

بەرواری لەدایكبوون : 30/7/1970

شوێنی لەدایكبوون : Westminster, London, England, UK

 


سەرچاوەکان



1042 بینین