ڕۆمانی هاری پۆتەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-02-02:25:00 - کۆدی بابەت: 1897
ڕۆمانی هاری پۆتەر

ناوه‌ڕۆك

ڕۆمانی هاری پۆتەر

زنجیرەیەکە لە ڕۆمانە خەیاڵییەکان کە لەلایەن نووسەری بەڕیتانی (J.K. Rowling) نووسراوە. چیرۆکی ڕۆمانەکە ژیانی جادووگەری بچووک (Harry potter) و هاوڕێکانی (Hermione granger) و (Ron weasley)یە. هەموویان قووتابین لە قووتابخانەی (Hogwart)ی جادووگەری. چیرۆکی سەرەکی ڕۆمانەکە کێشەی (Harry potter)ە لەگەڵ (Lord voldemort)، ئەوجادووگەرە ڕەشەی هەوڵ دەدات نەمری بەدەست بھێنێت، بەبەزاندنی شالیاری ناسراو بە شالیاری جادوو و ملکەچ کردنی هەموو جادووگەر و کەسە نا جادووییەکان(ئەو کەسانەی جادووگەر نین).

لەوکاتەوەی یەکەم بەشی ڕۆمانەکە بڵاوبووەوە، (ڕۆمانی هاری پۆتەر و بەردی فەیلەسووفەکە)، لە ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٧، کتێبەکان ناوبانگێکی زۆر و پێداچوونەوە و ڕیکلامی سەرکەوتوویان بەدەستهێنا لە سەرانسەری جیهان. سەرنجی زۆرێک لە هاوادارە پێگەشتووەکان و خوێنەرە گەنجەکانیان بەلای خۆیاندا ڕاکێشا، وە زۆربەی جار بە بەردی بناغەی ئەدەبی مۆدێرن دادەنرێن. تاوەکو مانگی شووباتی ٢٠١٨ کتێبەکان زیاتر لە ٥٠٠ملیۆن کۆپیان لێ فرۆشرا لە سەرانسەری جیهان، کە کردنی بە پڕفرۆشترین زنجیرە کتێبەکان لە مێژوودا، وە وەرگێڕدرانە سەر ٨٠ زمان. کۆتا ٤ کتێبی ئەم زنجیرەیە یەک لەدوای یەک ڕیکۆردی خێراترین فرۆشیان تۆمار کرد لە مێژوودا، وە لە کۆتا جاردا لە لەماوەی تەنها ٢٤ کاتژمێر لە بڵاوبوونەوەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ١١ ملیۆن کۆپی لێفرۆشرا. زنجیرەکان لە سەرەتادا لەلایەن دوو بڵاوکەرەوەی بەناوبانگ (Bloomsbury) لە بەڕیتانیا و (scholastic press) لە ئەمریکا بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکرانەوە.

نمایشی (هاری پۆتەر و منداڵە نەفرەت لێکراوەکە) لەسەر چیرۆکێک کە لەلایەن (Rowling)ەوە نووسرابوو لە ٣٠ی تەمووزی ٢٠١٦ لە سینەمای پاڵاس لە لەندەن بۆیەکەم جار پێشکەش کرا، وە دەقە نووسراوەکەی لەلایەن (Little brown)ەوە بڵاوکرایەوە. ٧ کتێبە سەرەکییەکە کران بە ٨ زنجیرە فیلمی هاو ناو لەلایەن (Warner bros)ەوە. کە بوون بە سێیەم پڕ داهاتترین زنجیرە فیلم لە مێژوودا لە شووباتی ٢٠٢٠، لە ساڵی ٢٠١٦ کۆی داهاتی إمتیازی هاری پۆتەر بە ٢٥ ملیار دۆلار خەمڵێنرا، کە هاری پۆتەری کرد بە یەکێک لە پڕ داهاتترین ایمتیازەکان لە مێژوودا. زنجیرەکان لە چەندین چەشنی ئەدەبی پێکهاتوون وەک خەیاڵ، دراما، هەڵکشانی تەمەن و چیرۆکی قووتابخانەی بەڕیتانی (کە ئەمانیش پێک هاتوون لە تووخمی نادیاری، چیرۆکی هەست بزوێن، سەرکێشی، ترسناک و ڕۆمانسی)، جیهانی هاری پۆتەر بەناو چەندین بابەتدا دەگەڕێت و پێک هاتووە لە چەندین واتای کلتووری و چەندین سەرچاوە. بەپێی قسەی (Rowling) بابەتی سەرەکی مردنە، وە بابەتەکانی تریش پێک هاتوون لە کینە، ناڕاستگۆیی و تووڕەیی.

سەرکەوتنی کتێبەکانی هاری پۆتەر ڕێگایان بۆ ایمتیازی هاری پۆتەر خۆشکرد فراوانتر بێت بۆ چەندین کاری تر، وەک پێشانگایەکی گەشتیاری کە لە شیکاگۆ لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ یەکەم جار نیشاندرا، ستۆدیۆیەک لە لەندەن کە لە ساڵی ٢٠١٢ کرایەوە، وە پلاتفۆڕمێکی دیجیتاڵی کە تیایدا (J.K. Rowling) زنجیرەکانی تازە دەکردەوە بە زانیاری و ڕووناسی نوێ، وە کۆکراوەیەک لە فیلمەکانی (spin-off) و (fantastic beasts) و (where to find them) کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ نیشاندران وە لەگەڵ چەندین بڵاوکراوەی دیکەش. وە لە تازەترینیاندا شتە سەرنج ڕاکێشە بەرجەستە کراوەکان کە بە کۆکراوەیی بە (the wizarding world of Harry potter) ناسراون، لە چەندین پاڕکی جیهانی و هاوینەهەوارەکان بنیادنراون لەسەرانسەری جیھان.


سەرچاوەکان



2627 بینین