ئەو خۆراکانەی کە چەوری خوێن کەمدەکەنەوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-02-16:35:00 - کۆدی بابەت: 1906
ئەو خۆراکانەی کە چەوری خوێن کەمدەکەنەوە

ناوه‌ڕۆك

ئەو خۆراکانەی چەوری خوێن کەمدەکەنەوە

ئاشکرایە کە کۆمەڵێک خۆراکی ڕۆژانەی وەکو ماسی، لۆبیا و زەیتی زەیتون لە ڕێگەی دابەزاندنی چەوری خوێن، توانای کەمکردنەوەی مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵیان هەیە، بەڵام پزیشکان ناوی کۆمەڵێک خۆراکی دیکە ئاشکرا دەکەن و دەڵێن بە کەمکردنەوەی ڕێژەی چەورییە خراپەکەی خوێن (LDL) و زیادکردنی چەورییە سوودبەخشەکەی خوێن HDL، دەبنە هۆی ژیانێکی تەندروست.

جۆ

جۆ پڕە لەو ڕیشاڵانەی توانای توانەوەیان هەیە ویارمەتی جەستە دەدەن بۆ کەمکردنەوەی چەورییە زیانبەخشەکان لە خوێندا.
پزیشکانی خۆراک دەڵێن، جۆ جگە لەوەی دەکرێت بە ئارد و بۆ دروستکردنی نان بەکاردێت، دەتوانرێت لەگەڵ زەیتی زەیتوون، ئاوی لیمۆ و میوە سروشتییەکانی دیکە تێکەڵبکرێت و وەکو زەڵاتەیەکی سوودبەخش بۆ کەمکردنەوەی چەورییەکانی جەستە. بخورێت.

تووی فەرەنگی

تووی فەرەنگی (شلیک) یەکێک لە شیرینترین میوەکانە کە خەڵکی دەتوانن بۆ باشترکردنی ڕژێمی خۆراکییان بیخۆن، بەگوێرەی توێژینەوەیەکی پزیشکی، کە لە گۆڤاری پزیشکی خۆراکدا بڵاوکراوەتەوە، خواردنی تووی فەڕينگی بۆ ماوەی سێ هەفتە ڕێژەی چەورییە زیانبەخشەکانی خوێن بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێنێت.

ترێ

ترێ یارمەتی فرمانی دڵ دەدات، بەوەی کۆمەڵێک ماددەی وەکو ڤیتامین C، ڤیتامین B6 و پۆتاسیۆمی تێدایە.
پزیشکانی خۆراکناس دەڵێن هەبوونی ئەو ماددانە پێکەوە لە نێو ترێ، یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن دەدات، ڕێژەی چەورییە خراپەکانی خوێن دادەبەزێنێت و وەکو ماددەیەکی دژە هەوکردن کاردەکات.

پرۆبایەتیکەکان

پرۆبایەتیکەکان بەکتریای سوودبەخشی نێوپۆشی گەدەن و یارمەتی ڕێکخستنی گەدە و چەوری خوێن دەدەن. بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری خۆراکی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە، خواردنی ماست کە بڕێکی باشی پڕۆبایەتیکیکەنای تێدابێت، یارمەتی دابەزاندنی ڕێژەی چەورییە زیانبەخشەکانی خوێن دەدات.


سەرچاوەکان



1200 بینین