چەند جۆرێکی سزادانی قوتابی بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-03-02:11:00 - کۆدی بابەت: 1923
چەند جۆرێکی سزادانی قوتابی بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

چەند جۆرێکی سزادانی قوتابی بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

 

١- سزادانی قوتابی بە ھێشتنەوەی لە قوتابخانە دوای تەواوبوونی دەوامی ئەو ڕۆژە بۆ ماوەیەکی کەم:

لەگەل ئەوەی ھەندێ سودی ھەیە، بەڵام چاکتر وایە مامۆستا بیر لە رێگای تر بکاتەوە، چونکە ئەو شێوە شزادانە کۆمەڵێک خاڵی لاواز بە دوایخۆیدا دەھێنێ وەک:

ا- قوتابی زیاتر ڕقی ھەڵدەستێ و دەروونی نائارام دەبێت بەرامبەر بەو مامۆستا.

ب- مامۆستا خۆشی بەشدار دەبێت لە سزاکە و ماندووبوونێکی زیاتر دەبینێ.

ج- کاتێکی زۆر بە بێ سود لە ھەردوولا دەڕوات.

 

٢- سزای گرووپ نەک ھەموو:

کاتێک ئارامی پۆل تێکدەچێ و ھاوارو قیژەلێدان دروست دابێت، زۆربەی مامۆستایان لە ناکاو بەبێ بیرکردنەوە سزای ھەموو پۆلەکە دەدەن،ئەم جۆرە سزادانە ھەڵەیە، چونکە زۆرێک لە قوتابیان بەشداریان نەکردووە لە خراپە کارییەکە، باشتر وایە بە گرووپ سزا بدرێن، واتە ئەوشوێنەی ھەراکەی لێوە دروست بووە، ریزی دواوە یان ناوەند یان ھەر شوێنێکی تر ئەمانە سزاکە وەربگرن.

 

٣- پێداھەڵگووتن:

مەرج نیە شکاندنەوە و قسە پێگووتن و دەرکردن بۆ قوتابی لاسار چارەسەر بێت، بەڵکو زۆر جار مەدح کردن و پێداھەڵدان و ھاندانی ئەوکەسانەی نائارامن لە پۆل، ڕێگایەکی باش دەبێت بۆ چاککردنیان، کورد دەڵێ (دوژمنی خۆت بە شەکراو بخنکێنە) ھەرچەندە ھیچ کەسقوتابی بە دوژمنی خۆی نازانێت، بەڵام ھەمیشە قسەی خۆش زووتر شوێنی خۆی دەگرێت، بەڵام ھەمیشە قسەی خۆش زووتر شوێنی خۆیدەگرێت، لە شکاندنەوە و جوێندان و قسە پێ گوتن.

 

٤- کێشانەوەی دیاری:

مامۆستایان یان قوتابخانە، لەسەرەتای خوێندنەوە کۆمەڵێک وەعد و پەیمان و بەخشین بۆ قوتابیان وەک دیاری دەخەنە ڕوو، تاوەکو قوتابیھانبدەن بۆ خوێندن، دەکرێت لە کاتی سەپێچی قوتابیەک یان کۆمەڵێک قوتابی مامۆستا ئەو کەسانە لەو دیارییانە بێ بەش بکات.

 

٥- گەورە نەکردنی سزاکان:

ھەموو سەرپێچیەک سزایەکی خۆی ھەیە، ئەوانەی بچووکن دەبێت سزاکەشیان سووک بێت، بە پێچەوانەوە سەرپێچی گەورە دەبێتسزاکەشی توند بێت، بەڵام وریا بین شتی بچووک گەورە نەکەین، زۆر لەگەڵ قوتابی پێدانەچین، نەوەک ھەڵەی گەورەتر بکات و کۆنترۆڵیخۆی لەدەست بدات.

 

٦- تانەدان لە خوی ناشرین:

قوتابی وەک مرۆڤ مافی پاراستنی کەسایەتی خۆی ھەیە، نابێت لە کاتی ھەڵەیەک ھێرش بکرێتە سەر قوتابی و کەسایەتی بریندار بکرێت،بەڵکو دەبێت پێی بگووترێت، ئێمە ڕقمان لە تۆ نیە وەک قوتابی، بەڵکو ڕقمان لەو خوە ناشرینەیە کە تۆ ھەتە، بەمە قوتابیەکە ھەڵەی خۆیدەزانێت و کەسایەتیشی پارێزراو دەبێت.

 

٧- ماڵەوی قوتابی.

زۆربەی سەرپێچییەکان دەتوانین لە رێگای ماڵەوەی قوتابیەوە چارەسەر بکەیت، بە ئاگادار کردنەوەی باوکی یاخود دایکی لە کاتی ھەر لادانو ناڕێکیەک، ئەمە کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر قوتابی و ھەوڵی خۆ چاکردن دەدات، بە پێچەوانەشەوە لە ھەر کارێکی چاک کە قوتابیئەنجامی دەدات ئەگەر ھەواڵ بگەیەنرێتە ماڵی قوتابیەکە، دڵخۆشی دەکات و ھانی دەدات بۆ ئەنجامدانی کاری زیاتر، بەڵام دەبێت ئەمھەنگاوانە لە ڕێگای بەڕێوەبەری قوتابجانەوە ئەنجام بدرێت.

٨- ھێنانە خوارەوەی نمرەی زیرەکی.

٩- پشت تێکردن و گرینگی دان بە ئەوانی تر.

١٠- بانگ کردنی و ڕێ نیشاندان و ڕێنمایی کردنی.

١١- گلەی لێ کردن و لۆمە کردنی.

١٢- ئاگادار کردنەوە و داوا کردنی واز ھێنان لە کارەکە.

١٣- پچڕاندنی پەیوەندنی بۆ چەند ڕۆژێک لەگەڵی.

١٤- گۆرینی شوێنی لادەر بۆ شوێنێک حەزی لێناکات بۆ ماوەیەکی کەم.

١٥-لێدانێکی سوک.

١٦- بانگ کردنی بۆ ژوورێکی تایبەت.


سەرچاوەکان



3128 بینین