چەند ڕاستییەک دەربارەی زنجیرەی The Walking Dead

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-03-21:01:00 - کۆدی بابەت: 1934
چەند ڕاستییەک دەربارەی زنجیرەی The Walking Dead

ناوه‌ڕۆك

چەند ڕاستییەك دەربارەی زنجیرەی The Walking Dead

  • ھیچ یەکێک لەو ئەکتەرانەی ڕۆڵی واڵکەرێک ئەبینن نابێت چاو بتورکێنن ھەر کە وایان کرد ڕاستەوخۆ ئەو دیمەنە ڕەش دەکرێتەوە یان ریشۆت ئەکرێتەوە
  • لە وەرزی ٣ کاتێک ئەچنە زیندانەکە وا داندرابوو بچنە قوتابخانە بەڵام دواتر ڕایان گۆڕی لەبەر ئەوەی پێشتر ٢ جار خەڵک لە قوتابخانەکان ماوەتە ویستیان شتێكی دوبارە نەبێت
  • بەدرێژای زنجیرەکە ئەو کەسانەی کە ڕۆڵی واڵکەرەکان ئەبینن شوێنی نانخواردنیان جیایە، هەروەها ئەکتەرەکانی تریش شوێنیان جیایە، ھەنێک پێیان وەک ڕەگەز پەرستی وایە
  • ئەکتەر نۆرمان ریدس دوای ئەوەی بەو شێوازە جیاوازە دەرکەوت زۆر بەناوبانگ بوو لە چەندین کلیپی گۆرانی دەرکەوت، وە ساڵی پار لە یاری دێث سترانینگ ڕۆڵی کارەکتەری سەرەکی بینی، و گۆرانیبێژی بەناوبانگ لەیدی گاگا ئەڵێت ئەو نەک جوانە بەڵکو بەناوبانگ و جوانە.
  • رۆژێکیان سەگەکەی نۆرمان کە لە زنجیرەکەدابوو گوێی لە دەنگەدەنگێک ئەبێت لە شتەکانی داڕڵەوە، و وادەزانێ كەسەکان دزن، دزەكان تەڵەیەکیان دانابوو بۆی بەوھۆیەوە چاوێکی لە دەست ئەدات، لە ڕاستیدا نۆرمان و سەگەکە زۆر نزیکن لێک.
  • ئەکتەری جێگری کاڕڵ کچە و تەمەنی ٢٧ ساڵە ھەروەھا ڕۆڵی کچی دادوەرەكە ئەبینێت.
  • کۆی گشتی ئەو گولـلە و مەخزەنانەی ڕیک گرایمس تا ٩ سیزن بەکاریھێنا ژمارەیان ٣٥٧ دانەبوو.
  • ئەو کرۆسبۆیەی بە داڕلە، ئەتوانی بە ٣٠٠ دۆلار بیکڕیت، وە شمشێرەکەی مشۆن بە ١٩٩ دۆلارە.
  • تۆڕی HBO زنجیرەکەی ڕەتکردەوە چونکە پێیوابوو زۆر توندوتیژە کەچی لە دوای زنجیرەی گۆت پڕبینەرتینە لە جیھاندا.
  • لە یەکێک لە دیمەنەکاندا کاتێک داڕل جانتایەکی ماددەی ھۆشبەر ئەدۆزێتەوە ئەوە مێثی شینە لە زنجیرەی گۆڕانی خراپ ھەروەھا سەیارە سورەکەی گلێن لە سیزنی ١ ئەیدۆزێتەوە لە زنجیرەی گۆڕانی خراپ ھەبووە، ھەردوو زنجیرە ھی ھەمان کەناڵ بونە.


سەرچاوەکان



1665 بینین