فاکتەکانی زنجیرەی گۆڕانی خراپ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-03-21:11:00 - کۆدی بابەت: 1935
فاکتەکانی زنجیرەی گۆڕانی خراپ

ناوه‌ڕۆك

فاكتەكانی زنجیرەی گۆڕانی خراپ - Breaking Bad

  • ئەو پانتۆڵەی کە لە بەشی پێنجەمی بریکینگ باد دەرکەوتووە، هەمان ئەو پانتۆڵەیە که واڵتەر وایت لە بیابانەکە بەجێیهێشت لە ئەڵقەی یەکەمی بەشی یەکەم. وە جیاوازی کاتی نێوان ئەم دوو ئەڵقەیەش ٥ ساڵ بوو.
  • ئەو شۆڕتەی کە واڵتەر وایت لە ئەڵقەی یەکەمی زنجیرەکە لەبەری کردبوو کرایە مەزادەوە و بەنرخی ۱۰ هەزار دۆلار فڕۆشرا
  • هەردوو ناوی وایت و پینکمان لە فیلمی Reservoir Dogs وەرگیراوە کە لەو فیلمەشدا دوو کەسایەتی تێدایە بەناوی مستەر پینک و مستەر وایت کە هاوبەشن و هەمیشەش لەگەڵ یەکدا ناگونجێن.
  • ڕەنگەکانی جلوبەرگی واڵتەر وایت بەدرێژای زنجیرەکە وردە وردە تۆختر و زەقتر دەبێت ئەمەش وەک نیشانەیەک بۆ گۆڕانی کەسایەتی واڵتەر وایت بۆ کەسایەتیەکی خراپتر.
  • ئەو زەنگەی ژێر دەستی هیکتۆر سالامانکا لە کرایە مەزادەوە و بە نرخی ۹٥ هەزار دۆلار فڕۆشرا
  • ئەو دەفتەرەی گەیڵ کە هەندێک تێبینی تێدا نووسرابوو دەربارەی درووستکردنی مادەی هۆشبەر خرایە مەزادەوە و بەبڕی ٦٥ هەزار دۆلار فڕۆشرا
  • تەواوی زنجیرەی بریکینگ باد ۳۰۳۰ خوولەکە
  • زنجیرەی بریکینگ باد لە ٦۲ ئەڵقە پێدێت کە توخمی ٦۲ش لەسەر خشتەی خوولی دەکاتە توخمی سەمەیرەم کە ئەمەش بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجەی سینگ کە هەمان نەخۆشیەکەی واڵتەڕە.
  • بەدرێژای زنجیرەکە واڵتەر جۆنیۆری کوڕی واڵتەر وایت و جێسی پینکمان هاوبەشی واڵتەر وایت بەهیچ جۆرێک چاویان بەیەکتر نەکەوت.
  • بڕایان کڕانستۆن هەمان لۆگۆی بریکینگ بادی لەنێوان یەکێک لە پەنجەکان تاتۆ کردووە ئەمەش بەهۆی خۆشەویستی بۆ زنجیرەکە و رۆڵەکەی.
  • ئەم دیمەنەی فڕێدانی پیزاکە  بۆ سەر سەقفی خانووەکەی کە کەمێک قوڕس دیارە بەڵام بڕایان کڕانستۆن تەنها بەیەک هەوڵدان توانویەتی پیزاکە بەسەرکەوتووی فڕێ بداتە سەر سەقفی خانوەکەی.
  • کارەکتەری جێسی پینکمان سەرەتا وا دانرابوو کە لە ئەڵقەی دووەمی بەشی دووەم بکوژرێت بەڵام دەرهێنەر بەهۆی سەرسامی بە ڕۆڵەکەی پەشیمان بۆیەوە و بەردەوامی بە کەسایەتیەکە دا.
  • ئەڵقەی ۸ی بەشی سێیەمی بریکینگ باد کە بەناوی (Fly) بوو بە خراپترین ئەڵقەی زنجیرەکە دادەنرێت وە ئەڵقەی ۱٤ی بەشی پێنجەمی بەناوی (ozymandias) بەباشترین ئەڵقەی زنجیرەکە دادەنرێت بەڵام ئەوەی سەیرە هەردوو ئەڵقەکە لەلایەن یەک دەرهێنەرەوە کاری بۆ کراوە ئەویش ڕیان جۆنسۆن بووە.
  • سەرەتا وا دانرابوو کە کاری دەرهێنانی زنجیرەکە لە شاری کالیفۆڕنیا ئەنجام بدرێت بەڵام بەهۆی کەمی ئەو بوودجەی کە لەلایەن AMC دابین کرابوو بۆ زنجیرەکە و بەرزی نرخی وێنەگرتن لە شاری کالیفۆڕنیا ناچاربوون کاری دەرهێنانی زنجیرەکە بگوازنەوە بۆ ئەلبەکێرکی.
  • جێسی پینکمان بەدرێژایی زنجیرەکە ٥٤ جار وشەی (Bitch)ی بەکار هێناوە و تەنها یەک جاریش بە ئافرەتێکی وتووە ئەویش دایکی بووە.
  • کۆتا ئەڵقەی زنجیرەکە ناوی (Felina) و بینەران پێیان وایە کە ئەگەر وشەی felina دابەشی بکەین بۆ سێ بەش ئەوا ناوی سێ توخممان بۆ دەردەکەوێت ئەوانیش: Fe,Li,NA
    ۱-ئاسن(Fe):توخمێکە لە خوێنا هەیە
    ۲-لیسیۆم(Li): توخمێکە لە ماددەی هۆشبەرا هەیە
    ۳-سۆدیۆم(Na): توخمێکە زۆری فرمێسکی چاو پێکدێنێت
    ئەمیش واتا:(خوێن-تلیاک-فرمێسک)
  • هەردوو ناوی پینکمان و وایت لە یاری The Division بەکار هاتووە وە هەروەها پێناسەی ژیانی هەردوو کەسایەتیەکە کراوە وەک لە وێنەکە دیارە.
    کەسایەتی ویڵیام وایت:مامۆستایەکی کیمیایە و کاری پاککردنەوەی ئۆتۆمبێلیش دەکات.
    کەسایەتی جۆنەسان پینکمان:کەسێکی دانەمەزرێنراوە و چەند تۆمارێکی تاوانی هەیە.
  • ئایا دەزانی لە هەر پێنج بەشەکەی زنجیرەکە هیچ هێمایەک یان قسەیەکی ئاینی نەکراوە واتا ئێستا تۆ تەواویشت کردبێت نازانیت سکایلەر یان گەس یان جێسی مەسیحن یان موسڵمان یان جولەکە.
  • ڤینیس گڵیگەن دەرهێنەری زنجیرەکە سەرەتا ویستی ڕۆڵی واڵتەر وایت بدرێتە بڕایان کڕانستۆن هەرچەنە بەرهەمهێنەرانی زنجیرەکە ویستیان ڕۆڵی واڵتەر وایت بدەن بە جۆن کوساک یان ماثێو بڕۆدەریک بەڵام هەردوو ئەکتەرەکە ڕەتیان کردەوە٫ وە بەرهەمهێنەرانی زنجیرەکە ڕەتیشیان کردەوە ڕۆڵەکە بدرێت بە بڕایان کڕانستۆن چونکە پێشتر لە زنجیرەی (malcolm in the middle) ڕۆڵی کەسایەتیەکی کۆمیدی بینیبوو وە پێیان وابوو لەگەڵ کەسایەتی واڵتەر وایت ناگونجێت بەڵام ڤینیس گڵیگەن سوور بوو لەسەر ئەوەی ڕۆڵەکە بدرێت بە بڕایان کڕانستۆن.وە ڤینیس گڵیگەن بەو ڕۆڵە ترسناکەی واڵتەر وایت لە زنجیرەی (The X-Files) توانی بەرهەمهێنەران ڕازی بکات و لەکۆتایدا ڕۆڵەکە بەخشرایە بڕایان کڕانستۆن.
  • ساڵی ۲۰۱٤ زنجیرەیەکی مەکسیکی درووستکرا بەهەمان چیرۆکی بریکینگ باد بەناوی(Metástasis) کە لەیەک بەشی ٦۲ ئەڵقەیی پێکهاتبوو بەڵام ئەم زنجیرەیەیان شکستێکی گەورەی هێنا و ڕەیتینگی ۲.٥ی بەدەستهێنا لە ماڵپەڕی IMDB.

 


سەرچاوەکان



870 بینین