مەترسییەکانی بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن منداڵەوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-03-22:55:00 - کۆدی بابەت: 1943
مەترسییەکانی بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن منداڵەوە

ناوه‌ڕۆك

مەترسیەکانی بەکارهێنانی مۆبایل لە لایەن منداڵەوە

یەکێک لە شارەزایانی بەریتانیایی هۆشیاری دەدات کە کەسوکاری منداڵان ڕێگە نەدەن بە منداڵەکانیان مۆبایل بەکاربهێنن تەنانەت لە کاتی زۆر پێویست نەبێت، ئەوەش بەهۆی ئەگەری مەترسی تەندروستیەوە، چونکە بەکارهێنانی مۆبایل بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵ مەترسی توش بوون بە شێرپەنجەی مێشک زیاد دەکات، ئەو لێکۆڵینەوەیە لە ساڵی (٢٠٠٥ز) لە لایەن سێر ویلیام ستیوارت زانای بەریتانی ئەنجام درا دەریخست کە جارێ هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەوە کە ئامێرەکانی مۆبایل سەلامەت نین، بەڵام ڕوونی کردۆتەوە کە پێویستە ڕێ و شوێنی خۆپارێزی بگریتەبەر.
ئەم زانا بەریتانییە دەڵێت ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە خوار هەشت ساڵیەوەیە پێویستە هەرگیز مۆبایل بەکار نەهێنن. لەبەر ڕۆشنایی دۆزراوە نوێیەکان، ئامێرەکانی مۆبایل کە تایبەت بەو تەمەنەی منداڵ دروست کراون (لە هەشت ساڵییەوە بەرەو خوار) لە بازاڕەکانی شانشینی یەکگرتوو کێشرانەوە.
(ئەم ووتارە لە ساڵ ٢٠٠٥ز بڵاوکراوەتەوە)
یەکێک لە دابەشکارانی خزمەت گوزاری مۆبایل لە شانشینی یەکگرتوو دەڵێت: (سەرەڕای ئەوەش کە ئێمە پێمان وایە ئەگەر بەکارهێنانی بەرهەم هێنراوەکە بەپێی ڕێنماییەکانمان بێ کەسوکار سەرپەرشتی بکەن ئەوا سەلامەت دەبێ، بەڵام ئێمە پسپۆڕی بواری تیشک دانەوە و بوارەکانی پزیشکی نین وەکو سێر ولیام و تیمەکەی).
دابەش کاری زیاتر دەڵێ: لەبەر هۆکارێکی سادە ڕازی بووین بەرهەمەکانمان لە بازاڕەکاندا بکشێنینەوە، ئەویش ئەوەیە تاکو دورترین ئەگەر کە بەرهەمەکانمان زیانی بۆ هەر مناڵێک ببێ، ئەوا ئەم کارە پەسەندکراو نییە.

پشتگوێ خستنی ئامۆژگاری

پسپۆڕ ولیام، کە ئێستا ئەندامی دەزگای بەریتانی نیشتیمانییە بۆ پاراستن لە تیشکدانەوەکان، نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر هۆشیاری داوە کە پێویستە منداڵان تەلەفۆنی مۆبایل تەنها لە کاتی زۆر پێویست و دەگمەن بەکاربێنن. بەڵام ئێستاکە وا هەست دەکات کە ئەم ئامۆژگارییە فەرامۆش کراوە. بەڵام لە بەرامبەر دا، کەسانی خاوەن خزمەتگوزاری مۆبایل بەو ڕاستییە خۆشحاڵ بوون کە ڕاپۆرتی ئەم زانایە و تیمەکەی تیشکی خستۆتە سەرنەبوونی سەلماندنی بنبڕ کە ئامێرەکانی مۆبایل و شوێنەواری تەندروستی پێچەوانە پێکەوە دەبەستێتەوە، بەپێی ئامارەکانی ساڵی (٢٠٠٥ز) منداڵێک لە نێوان چوار منداڵدا کە تەمەنیان لە نێوان حەوت بۆ دە ساڵیدایە ئامێری مۆبایلی هەیە، ئەوەش مانای چەنجارە بوونی ژمارەکان لەگەڵ ساڵی ٢٠٠١ز، ڕاپۆرتەکە ئاماژە دەکات کە ئەم زانا بەریتانییە بڵاوی کردۆتەوە ئەگەر مۆبایل مەترسی هەبێت، ئەوا بێگومان منداڵان زیاتر دووچاری ئەو مەترسییە دەبنەوە، هەروەها بانگەشەی پێداچوونەوەی ڕێوشوێنەکانی پلاندانانی وێستگەمانی بنکەی تایبەت بە مۆبایل دەکات، هەروەها دەڵێت پێی باش نییە تاوەرەکانی تایبەت بە خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل لە نزیک قوتابخانەکانەوە دابنرێن.


سەرچاوەکان



1921 بینین