هۆکار و چارەسەری ڕەبۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-03-23:19:00 - کۆدی بابەت: 1947
هۆکار و چارەسەری ڕەبۆ

ناوه‌ڕۆك

هۆکار و چارەسەری ڕەبۆ

رەبۆ نەخۆشییەکی بەربڵاوە و دەبێتە هۆی کۆکە و تەنگەنەفەسی و نەمانی هەناسە، بێگومان نیشانەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، ئەگەر زوو هەست بە نەخۆشییەکە بکرێت چارەسەری ئاسانە و دەتوانرێت باشتر بەسەر نەخۆشییەکەدا زاڵبیت.
ڕەبۆ یەکێکە لەو نەخۆشیانەی تووشی سییەکانی هەناسەدان دەبێت، بەهۆی هەوکردنی زۆرەوە، ئەو کەسانەی تووشی ڕەبۆ دەبن زۆر هەستیار دەبن و بە زۆر بۆن یان ڕووداوێک ناخۆش تێکدەچن و تووشی تەنگە نەفەسی دەبن.
نیشانەکانی تووشبوون بە ڕەبۆ پێکهاتووە لە کۆکەیەکی زۆر و گرانی هەناسەدا و تەنگەنەفەسی و تەسکبوونەوەی سنگ و سییەکان و بوونی ئازار، بێگومان کاتێک نەخۆشەکە هەست بەم نیشانانە دەکات پێویستە بەپەلە سەردانی پزیشک بکات، چونکە لە ڕێگەی چارەسەری پزیشکییەوە زوو چارەسەر دەکرێت، بەڵام ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون بە هەمیشەیی پێویستیان بە ئامێری پزیشکی و دەرمانی ئاسانکردنی هەناسەدان هەیە، دەبێت بەردەوام پێیان بێت، بێگومان ئەمەش پزیشک بۆی دیاری دەکات.
نەخۆشی ڕەبۆ پەیوەندی بە تەمەنەوە نییە، بەڵکو لە هەموو تەمەنێکدا لە منداڵ و هەرزەکار و پێگەیشتوو و پیردا دەردەکەوێت، هۆکاری توشبوون بە نەخۆشییەکە بە تەواوی تا ئێستا نەزانراوە، بەڵام ئەگەر خێزانێک توشبوون بە ڕەبۆی تێدا بێت ئەگەری توشبوون زیاترە لە ڕێگەی بۆماوەییەوە.
بێگومان هۆکارەکانی توشبوون بە رەبۆ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، بەڵام ئەوەی کە زۆر سەرەکییە جگەرەکێشان یان ڕاهێنانی وەرزشی خێرا، هەوای سارد و هەوکردنی سنگ، بوونی تۆزێکی زۆر و هەڵمژینی و مووی ئاژەڵ و بۆنی بەهێز.
تا ئێستا چارەسەری ڕەبۆ بە شێوەیەکی هەمیشەیی دیاری نەکراوە، تەنها چارەسەرەرکان بەکاردێت بۆ ڕاگرتن و دانانی سنوورێک بۆ نەخۆشییەکە، کەمکردنەوەی مەترسییەکان، چونکە ڕەنگە تەنگەنەفەسی زۆر بێت و بگاتە ئاستی مردن.
بەگوێرەی توێژینەوەکان لە جیهاندا لە ١٢ کەسی پێگەیشتوودا ١ کەس تووشدەبێت و لە نێو ١١ منداڵدا ١ کەس تووشی ئەم نەخۆشییە دەبێت، بەڵام زیاتر لە نێو خانمان باوە وەک لە پیاوان.

چەند ئامۆژگارییەک بۆ توشبووانی ڕەبۆ

پێویستە هەمیشە دەرمانی چارەسەرت پێبێت، بۆ ئەوەی ئەگەر هەناسەت توند بوو زوو چارەسەری بکەیت.
دەبێت هەموو کەسانی چواردەورت بزانن کە تۆ ئەو نەخۆشیەت لەگەڵدایە، تا لە هەر حاڵەتیکی نەخوازراو فریات بکەون.


سەرچاوەکان



4189 بینین