قەڵەوی و مەترسییەکانی لە کاتی دووگیانیدا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-06-14-16:46:00 - کۆدی بابەت: 1956
قەڵەوی و مەترسییەکانی لە کاتی دووگیانیدا

ناوه‌ڕۆك

قەڵەوی چییە؟

دەتوانرێت پێناسە بکرێت بە بڕێکی زۆر چەوری زیادە لە جەستەدا و هەڵبەتە بەپێی باڵای کەسەکە دیاری دەکرێت کێشەکەی و ئەوکات بڕیار دەدرێت ئایا ئەم کەسە قەڵەوە یاخود نا.

ئایا قەڵەوی کاریگەری هەیە لەسەر دووگیانی؟

قەڵەوی کاریگەری هەیە لەسەر دووگیان بوون و ئەو خانمانەی کە قەڵەون درەنگتر دووگیان دەبن تەنانەت ئەگەر سوڕی هێلکەدانانیشیان زۆر باشبێت، هەروەها کاریگەریشی هەیە لەسەر منداڵبوون و خانمانی قەڵەو منداڵبوونێکی قورسیان دەبێت.

قەڵەوی چۆن کاریگەری دەکاتە سەر دووگیانی؟

لەبارچوونی منداڵ

ئەگەری لەبارچوونی منداڵ لە ژنانی دووگیاندا ٪٢٠ بەڵام کاتێک خانمەکە قەڵەو بێت دەگاتە سەروی ٪٢٥.

بەرزی فشاری خوێن

ئەگەر خانمەکە قەڵەوبێت ئەگەری توشبوونی بە بەرزی فشاری خوێن دوو بەرامبەری ئەو خانمانەیە کە لاوازن.

خوێن مەین

هەموو خانمەکان ئەگەری خوێن مەینیان هەیە لەماوەی دووگیانیدا و ئەو خانمانەی کە قەڵەون مەترسی توشبوون بە ئەم حاڵەتەیان زیاترە.

مەترسی خوێنبەربوونی زۆر دوای منداڵبوون

ئەو منداڵانەی کە کێشیان لە ٤ کیلۆ زیاترە کاتی لەدایکبوون ئەگەری خووێنبەربوونی دایکەکە ٪٧ و بەڵام دایکانی قەڵەو ئەگەری خوێنبەربوونی توندیان دوای منداڵبوون ٪١٤.

  • شەکرە.
  • زیانگەیشتن بە ئەندامەکانی تری جەستە.
  • کێشەکانی دڵ.
  • شێواوی لە خەودا.
  • منداڵبوونێکی قورس.
  • منداڵبوون بە نەشتەرگەری.

قەڵەوی لەماوەی دووگیانیدا چۆن کار دەکاتە سەر منداڵەکە؟

گەورەبوونی منداڵەکە لەکاتی لەدایکبوونیدا زیاتر لەئاستی پێویستی خۆی.

چەوری زیادی جەستەی منداڵەکە کە زیندەچالاکیەکانی منداڵ کەم دەکاتەوە و ئەگەری قەڵەوی زیاد دەکات.

کێشەکانی زگماکی.

ئەو خانمانەی کە قەڵەون لەماوەی دووگیانیدا دەبێت چەندێک کێشیان زیاد بکات؟

دووگیانی بە یەک منداڵەوە

ئەگەر خانمێکی قەڵەویت و دووگیانیت بەیەک منداڵەوە، زیادبوونی کێشت دەبێت لەنێوان ٥ بۆ ٩ کیلۆگرامدا بێت.

ئەگەر زیاتر لە منداڵێک لە سکتدایە

ئەگەر بە دوو یان سێ منداڵەوە دووگیانیت زیادبوونی کێشت دەبێت لەنێوان ١١ بۆ ١٩ کیلۆگرامدا بێت.

 

بۆچی خانمان لە ماوەی دووگیانیاندا ١٣ کیلۆ لە کێشیان زیاد دەکات؟


سەرچاوەکان



2750 بینین