دڵەڕاوکێی پیاوان ئەگەری مردن بە شێرپەنجە زیاد دەکات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-05-12:31:00 - کۆدی بابەت: 1970
دڵەڕاوکێی پیاوان ئەگەری مردن بە شێرپەنجە زیاد دەکات

ناوه‌ڕۆك

دڵەڕاوکێی پیاوان ئەگەری مردن بە شێرپەنجە زیاد دەکات

ئەو پیاوانەی دڵەڕاوکێی توندیان هەیە دوو هێندەی پیاوانی دیکە ئەگەری هەیە بەهۆی شێرپەنجەوە بمرن، توێژینەوەیەکی نوێ وادەڵێ.
توێژینەوەکان لە کاریگەرییەکانی دڵەڕاوکێی درێژخایەنیان کۆڵیەوەتەوە، کە دەبێتە هۆی نائارامی، خەوزڕان و جێگە بە خۆ نەگرتن.
پێشووتر پسپۆڕان زانیبوونیان کە دڵەڕاوکێ کۆئەنجامی بەرگری جەستە لاواز دەکات، بەڵام نەیانزانیبوو ڕێگە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەیش خۆشدەکات.
لە توێژینەوەکەدا پشکنین بۆ ١٦ هەزار کەس کراوە بۆ ماوەی ١٥ ساڵ و بە تایبەت سەرنج دراوەتە تۆماری مردنی بەژداربووان، لە نێو بەشداربوواندا ٧١٣٩ پیاو هەبوون کە ١٢٦ کەسیان دڵەڕاوکێی درێژخایەنیان هەبووە، دواتر دەرکەوت ئەو پیاوانەی دڵەڕاوکێی درێژخایەنیان هەیە دوو ئەوەندەی پیاوانی دیکە ئەگەری زۆرترە بەهۆی شێرپەنجەوە بمرن.
ئۆلیڤیا ڕێمیس لە زانکۆی کامبریج، کە سەرپەرشتی توێژینەوەکەی کردووە، دەڵێ دۆزینەوە نوێیەکە دەبێ وا لە خەڵکی بکات ئیدی جیاواز لە جاران بیر لە لێکەوتەکانی تەندرووستی دەروونیی بکەنەوە. (ئیدی دەبێ زانست وەها تەماشآی دڵەڕاوکێ بکات کە نیشانەیەکی هۆشداریدەری تەندروستییەکی خراپە).
ڕێمیس داوای لە بڕیاربەدەستان و پزیشکانیش کردووە لەمەودوا گرنگییەکی زۆرتر بە بابەتی دڵەڕاوکێێ خەڵکی بدەن، ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانیئاماژەی بە دەرەنجامی توێژینەوەکە کردووە.


سەرچاوەکان



667 بینین