خانمانی دووگیان هەرگیز شەش جۆر خۆراک لەبیر مەکەن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-05-12:36:00 - کۆدی بابەت: 1971
خانمانی دووگیان هەرگیز شەش جۆر خۆراک لەبیر مەکەن

ناوه‌ڕۆك

بۆ خانمانی دووگیان. ھە‌رگیز شە‌ش جۆری خۆراك لە‌یاد مە‌كە‌ن

پێش منداڵ بوون خانمانی دووگیان تووشی بێتاقە‌تی و خە‌مۆكی و دڵەڕاوكێیە‌كی زۆر دە‌بن، ڕە‌نگە‌ ئە‌م حاڵە‌تە‌ بۆ كارێكی ئاسایی بێت بە‌ھۆی تێكچوونی ھۆڕمۆنە‌كانە‌وە‌ ڕوودە‌دات یان ترس و بارێكی دە‌روونی ناخۆش، بە‌ڵام ھە‌رگیز بێ چارە‌سە‌ر نییە‌ و دە‌توانیت لە‌ڕێگە‌ی خواردنی تەندروستە‌وە‌ كۆتایی بە‌و كێشە‌ بھێنیت.

خانمانی دووگیان پێویستە‌ پێش منداڵبوون ئە‌م شە‌ش جۆرە‌ خۆراكە‌ بخۆن

١- بادە‌م یە‌كێكە‌ لە‌ خۆراكە‌ بە‌سوودە‌كان بۆ نە‌ھێشتنی سستی و مۆنی و خە‌مۆكی، چونكە‌ بڕێكی زۆر ئۆمێگا٣ تێدایە‌، كە‌ كاردە‌كات بۆ یە‌كسانی ھۆڕمۆنە‌كانی سیروتونین و ھۆڕمۆنی ئاسودە‌ی لە‌ مێشكدا.

٢- ئە‌ڤۆكادۆ میوە‌یە‌كی بە‌تام و بە‌سوودە‌، كە‌ دە‌وڵەمە‌ندە‌ بە‌ ترشی ئۆمێگا٣ چە‌وری، باشترین چارە‌سە‌رە‌ بۆ چالاك كردنی خانە‌كانی مۆخ و ئاسودە‌بوون.

٣- ماسی خواردنێكی بە‌سوودە‌ بۆ خانمانی دووگیان پێش منداڵبوون، دە‌وڵە‌مە‌ندە ‌بە‌ ڤیتامین ئی و دە‌بێتە‌ ھۆی ڕێكخستنە‌وە‌ی ھۆرمۆنە‌كان.

٤- میوە‌یە‌كی بە‌سوودە‌ و بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە‌، كە‌ ھۆكارێكە‌ بۆ چارە‌سە‌ر و نە‌ھێشتنی خە‌مۆكی و ھێوركردنە‌وە‌ی مێشك.

٥- گوێزی ھیندی دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ ترشە‌ چە‌وری و ئۆمێگا٣، یارمە‌تیدە‌رە‌ نۆ نە‌ھێشتنی مۆنی و دڵە‌ڕوكێ و ھێوركردنە‌وە‌ و ڕێكخستنە‌وە‌ی ھۆرمۆنە‌كان پێش منداڵبوون، ئایا گوێزی ھیندی بێت یان شیرە‌كە‌ی.

٦- سپێناخ سە‌وزە‌یە‌كی بە‌سوودە‌ و بڕێكی زۆر كانزای تێدایە‌،ھۆرمۆنی سیروتونین یە‌كدە‌خاتە‌وە‌ لە‌ مێشكدا، و ھێوریدە‌كاتە‌وە‌.


سەرچاوەکان



3920 بینین