چەند ڕێنماییەک بۆ خانمانی دووگیان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-05-12:45:00 - کۆدی بابەت: 1973
چەند ڕێنماییەک بۆ خانمانی دووگیان

ناوه‌ڕۆك

چە‌ند ڕێنمایە‌ك بۆ خانمانی دووگیان

پزیشكانی خانمان و منداڵ بوون ماوە‌ی دووگیانی بە‌ ماوە‌یە‌كی ھە‌ستیار ناودە‌بە‌ن و دە‌ڵێن نابێت خانمان لە‌و ماوە‌یە‌دا تە‌ندروستیان پشتگوێ بخە‌ن و بە‌پێویستی دە‌زانن كە‌ دووربكە‌ونە‌وە‌ لە‌ مە‌ی خواردنە‌وە‌ و جگە‌رە‌كێشان.
ھە‌روە‌ھا دڵێن پێویستە‌ خانمان خۆیان لە‌و كە‌سانە‌ بە‌دوور بگرن كە‌ تووشی نە‌خۆشیە‌ گوازراوە‌كانی وە‌ك ڤایرۆسی زیكا بوون، كە‌ ئێستا لە‌ جیھاندا بڵاوبووە‌تە‌وە‌ و سە‌رجە‌م پزیشكان و پسپۆرانی بوارە‌كە‌ی بە‌ دۆزینە‌وە‌ی چارە‌سە‌رێكە‌وە‌ بۆ نە‌خۆشییە‌كە‌ سە‌رقاڵ كردووە‌.
پزیشكان و پسپۆران جە‌ختدە‌كە‌نە‌وە‌ كە‌ خانمانی دووگیان دە‌بێ دووربن لە‌م حە‌وت ھێڵە‌ سوورە‌ لە‌كاتی دووگیانیدا:

١- مە‌ی: خواردنە‌وە‌ی مە‌ی لە‌كاتی دووگیانیدا ڕێگە‌ خۆشدە‌كات بۆ شێواوی جە‌ستەیی، ناڕێژی ھە‌ڵسوكە‌وت و تە‌نانە‌ت ناتە‌واوی عە‌قڵی لە‌ كۆرپە‌دا.

٢- جگە‌رە‌: جگە‌رە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی تە‌سكبونە‌وە‌ و گرژبوونی بۆڕییە‌كانی خوێن و بە‌وە‌ش وە‌ك پێویست خۆراك و ئۆكسجین بە‌ كۆرپە‌ ناگات. بۆیە‌ منداڵی كە‌سانی جگە‌رە‌ كێش بە‌وە‌ جیادە‌كرێنە‌وە‌ كە‌ كێشیان كە‌مترە‌ لە‌كاتی لە‌دایكبوون و ئە‌گە‌ری زۆرترە‌ لە‌ داھاتوودا تووشی ڕە‌بۆ ببن.

٣- ئە‌و میكرۆبانە‌ی لە‌ ڕێگە‌ی خۆراك دە‌گوێزرێنە‌وە‌: دە‌ردە‌پشیلە‌ (تۆكسۆپلازما) بە‌زۆری لە‌ڕێگە‌ی گۆشی برژاو باش نە‌كوڵاو، شیری باش نە‌كوڵاو و سە‌وزە‌ی باش نە‌شۆراو دە‌گوێزرێتە‌وە‌ و مە‌ترسی لە‌سە‌ر ژیانی كۆرپە‌ دروست دە‌كات. ھە‌ر خۆراكێك پلە‌ی گە‌رمییە‌كە‌ی بگە‌یە‌ندرێتە‌ ٧٠ پلە‌ی سە‌دی بۆ ماوە‌ی دوو خولە‌ك، زۆرینە‌ی میكرۆبە‌كانی كە‌ تێپیدان، لە‌نێودە‌چن.

٤- دە‌رمان: نابێ خانمی دووگیان بە‌بێ ڕاوێژ ھيچ دە‌رمانێك بە‌كاربھێنێ، تە‌نانە‌ت ئە‌گە‌ر لە‌وانە‌ش بوون كە‌ خە‌ڵكی وە‌ھا تێگە‌یشتوون بێ زیانن.

٥- گوشاری دە‌روونی: توێژینە‌وە‌ی زانستی ھە‌ن دە‌ڵێن گوشاری دە‌روونی دە‌بێتە‌ ھۆی لە‌دایكبوونی پێشوە‌ختە‌ی منداڵ (منداڵی ناكام)، چونكە‌ ھۆرمۆنە‌كانی گوشاری ھانی دە‌ستپێكردنی ژانی منداڵبوون دە‌دە‌ن. ھە‌روە‌ك گوشاری دە‌روونی كۆئە‌ندامی بە‌رگری لاواز دە‌كات و دە‌بێتە‌ ھۆی توشبوون بە‌ نە‌خۆشییە‌ گوازراوە‌كان، كە‌ ئە‌ویش ھۆكارێكی منداڵبوونی پێشوە‌ختە‌یە‌.

٦- كافایین: نابێ ڕۆژانە‌ زیاتر لە‌ ٣٠٠ میللگرام كافایین بخورێت، ئە‌و بڕە‌ش لە‌ دوو كوپ قاوە‌دا ھە‌یە‌.


سەرچاوەکان



8069 بینین