شەش جۆری خواردن دەبێتە هۆی دواخستنی دووگیانبوون

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-05-13:17:00 - کۆدی بابەت: 1976
شەش جۆری خواردن دەبێتە هۆی دواخستنی دووگیانبوون

ناوه‌ڕۆك

شە‌ش جۆری خواردن دە‌بێتە‌ ھۆی دواخستنی دووگیان بوون

جۆری خۆراك كاریگە‌ری لە‌سە‌ر زۆر باری تە‌ندروستیمان ھە‌یە‌ بە‌شێوە‌یە‌كی گشتی و كاریگە‌ری لە‌سە‌ر جۆری نە‌خۆشیە‌كانمان ھە‌یە‌ و دە‌بێت ھە‌ميشە‌ مرۆڤە‌كان بە‌ ئاگاداربن لە‌ ھە‌ڵبژاردنی خواردنی تە‌ندروست.
قۆناغی پێش دووگیان بوون زۆر گرنگە‌ بۆ خانمان و پێویستە‌ زۆر بە‌ ئاگابن لە‌ جۆری ئە‌و خۆراكە‌ی دە‌یخۆن، چونكە‌ كاریگە‌ری زۆری لە‌سە‌ر دواخستن و داونە‌خستنی دووگیانی ھە‌یە‌ بە‌تایبە‌ت سێ مانگی پێش دووگیان بوون پێویستە‌ گرنگی بە‌ خواردنی میوە‌ و سە‌وزە‌ و پڕۆیتن و كالیسیۆم بدات و بە‌شێوەیە‌كی زیاتر ئە‌و خواردنانە‌ بخوات كە‌ ئە‌و پێكھاتانە‌ی تێدایە‌.
بە‌پێی توێژینە‌وە‌یە‌كی بە‌ریتانی كە‌ لە‌ ئاژانسی ڕۆیتە‌رز بڵاوكراوە‌تە‌وە‌، ھۆشداری خانمان دە‌درێت كە‌ پێش دووگیانی لە‌ شە‌ش جۆری خۆراك ھە‌وڵبدە‌ن دوور بكەونە‌وە‌، چونكە‌ دووگیان بوون دوادە‌خە‌ن.
قاوە‌ خواردنە‌وە‌یە‌كی خۆشە‌ و ڕۆژانە‌ یان كە‌متر ڕە‌نگە‌ بخورێتە‌وە‌، بە‌ڵام كافاینی زۆر تێیدایە‌ و دە‌بێتە‌ ھۆی دواخستنی دووگیانی.
پاقلە‌ی سۆیا كە‌ ڕووە‌كێكی تایبە‌تە‌ و لە‌ چین بە‌رھە‌م دە‌ھێندرێت و پڕۆتینی زۆرە‌، بە‌ڵام خواردنی پێش دووگیان بوون دە‌بێتە‌ ھۆی دواخستنی.
ماسی بە‌تایبە‌تی ئە‌و جۆرانە‌ی دە‌وڵە‌مە‌ندن بە‌ پێكھاتە‌ی جیوە‌ی وە‌ك ماسی تونا.
خواردنە‌وە‌ ڕۆحی و كھولیە‌كان بە‌ھە‌موو جۆرە‌كانیە‌وە‌.
گۆشتی ئامادە‌كراو وە‌ك لە‌ قتونراوە‌كان و باسترمە‌ و كاڵباس و ھە‌موو جۆرە‌كانی.


سەرچاوەکان



2289 بینین