هۆکارەکانی دواکەوتنی دووگیانی

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-06-13-15:00:00 - کۆدی بابەت: 1984
هۆکارەکانی دواکەوتنی دووگیانی

ناوه‌ڕۆك

چەند هۆکارێک بۆ دواکەوتنی دووگیانی

هەندێک ڕەفتاری نادروستی ڕۆژانە کە بەردەوام دەیانکەین و بێئاگاین لە زیانەکانی بۆ هەموو جەستەمان و هەروەها زیانی بۆ تەندروستیمان لە  ئایندەدا کە دەبنە هۆی نەزۆکی یاخود دواکەوتنی دووگیانی.

ئەو هۆکارانەی وادەکەن دووگیانی دوابکەوێت چین؟

تیشکی مۆبایل و تەلەفزیۆن و ڕادیۆ

تیشکی ئەمانە کاریگەری تەواو دەخاتە سەر خانەکانی جەستەمان، و زۆر بەرکەوتنی تیشک کاریگەری هەیە لەسەر بەرهەمهێنانی هێلکە و سپێرم.

ماددەی کیمیایی

کارکردن لە کارگەکان و ئەو شوێنانەی کە گاز و ماددەی کیمیایی تێدایە و هەروەها پاککەرەوەکانی ناوماڵ ئەمانە هەموویان ڕۆڵیان هەیە لە لاوازکردنی هێلکە و سپێرمدا و لە ئەنجامیشدا نەزۆکی.

گەرما

گەرمای زۆر و مانەوەی زۆر لە ئاوی گەرم و ساونادا و هەروەها کارکردن لە شوێنی زۆر گەرمدا بەتایبەت بۆ پیاوان خراپترە، چونکە لە شوێنی زۆر گەرمدا جوڵەی سپێرمەکان کەم دەبێتەوە، و بۆیە گرنگە کە جلی ژێرەوەی پیاوان فێنک و پان بێت تاکوو فشار نەخرێتە سەر گوونەکان و لە ئەنجامدا بەرهەمهێنان و جوڵەی سپێرمەکان کەم ببێتەوە.

پەستانی دەروونی و قەلەقی

پەستانی دەروونی زۆر کاریگەره بەتایبەت بۆ خانمان و وادەکات کە دووگیانی دوابکەوێت و نەزۆک ببێت و هەروەها ئەگەر دووگیانیش ببێت مەترسی لەبارچوون و منداڵبوونی پێشوەختە زۆر زیاد دەکات.
هەروەها پەستانی دەروونی کاریگەری دەخاتە سەر سپێرمی پیاوەکە و حەزی سێکسی پیاو و ژنەکە کەم دەکاتەوە و لە پیاواندا مەترسی توشبوون بە پڕۆستات و نەخۆشیەکانی گوون زیاد دەکات و لە خانمانیشدا دەبێتە هۆی دروستبوونی کیس و تێکچووونی سوڕی مانگانە کە ئەمانە هەموو هۆکارێکن بۆ نەزۆکی یاخود دواکەوتنی دووگیانی.

خۆراک

خۆراک ڕۆڵی سەرەکی هەیە خواردنی خۆراکی هەڵە مەترسی قەڵەوی دروست دەکات بەتایبەت بۆ خانمان، وە خانمانی قەڵەو دووگیانیان دوادەکەوێت و درەنگ دووگیان دەبن، و هەروەها کەمی ڤیتامین E کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر نەزۆکی خانمان و پیاوان و بۆیە گرنگە کە ئاگاداری خۆراک و کەمی ڤیتامیناکان بین لە جەستەماندا.

کافاین

ڕۆژانە خواردنەوەی ٥ کوپ قاوە یاخود زیاتر و هەروەها زۆر خواردنەوەی چا و چوکولاتە و ساردی مەترسی نەزۆکی زیاد دەکەن.

دووکەڵ

جگەرەکێشان و نێرگەلە کێشان و هەر دووکەڵێکی کە کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر دواکەوتنی دووگیانی لە خانمان و پیاواندا و لێرەدا مەرج نییە تەنها کەسی جگەرەکێش زەرەرمەند بێت، بۆ نموونە پیاوێکی جگەرەکێش کاتێک سێ جگەرە دەکێشێت و هاوسەرەکەی لەلایدا دانیشتووە وەک ئەوە وایە کە یەکێک لە جگەرەکان هاوسەرەکەی کێشابێتی.
جگەرەکێشان کاریگەری هەیە لەسەر خانمان و هێلکەی خانمەکە لاواز دەکات و هەروەها پیرتریش دەریدەخات، و تەرککردنی جگەرەکێشان یەک ساڵ پێش دووگیانی، ئەگەری دووگیانی زیاتر دەکات و هەروەها مەترسی لەبارچوونی منداڵ و منداڵبوونی پێشوەختە کەم دەکاتەوە.

زیانەکانی جگەرەکێشان لە ماوەی دووگیانیدا

خواردنەوە کهولیەکان و ماددە هۆشبەرەکان

خواردنەوەی ماددە کهولیەکان ٪٥٠ ئەگەری نەزۆکی زیاد دەکەن و ڕێژەی سپێرمەکانیش کەم دەکاتەوه، و هەروەها خواردنەوەی بڕێکی زۆری ماددە کهولیەکان لە خانماندا دەبێتە هۆی وەستانی سوڕی مانگانە لە خانمەکەدا.
بەهەمان شێوە ماددەی هۆشبەری وەک (کۆکاین و هیرۆین) حەزی سێکسی کەم دەکەنەوە و ڕێژەی سپێرم کەم دەکەنەوە و دەبنە هۆی وەستانی سوڕی مانگانە و لاوازبوونی هێلکە لە خانماندا.


سەرچاوەکان



9966 بینین