زیانی بوتڵی پلاستیک بۆ ژنی دووگیان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-05-15:24:00 - کۆدی بابەت: 1987
زیانی بوتڵی پلاستیک بۆ ژنی دووگیان

ناوه‌ڕۆك

زیانی بوتڵی پلاستیكی بۆ ژنانی دووگیان

توێژینە‌وە‌ نوێیە‌كان دە‌ریانخستووە‌ كە‌ بە‌كارھێنانی دە‌بە‌ی پلاستیكی و بابە‌تە‌كانی ناو ماڵ كە‌ لە‌ پلاستیك دروستكراون زانایان ھە‌یە‌ بۆ ژنانی دووگیان و ڕووبە‌ڕوی ھە‌ڕە‌شە‌ی لە‌بارچوونی منداڵە‌كانیان دە‌كات، بە‌وپێیە‌ی ماددە‌ی كیمیایی زیانبە‌خشی تێدایە‌.
ئە‌م جۆرە‌ پلاستیكە‌ ڕێژە‌یە‌كی زۆر ماددە‌ی كیمیایی خراپی تێدایە‌ كە‌دە‌بێتە‌ ھۆی ناھاوسە‌نگی ھۆرمۆنی ژنان و پیاوان ئە‌مە‌ش ھۆكاری ڕوونە‌دانی دووگاینی یان لە‌بارچونی كۆرپە‌لە‌كە‌تە‌، بۆیە‌ شارە‌زایان ڕێنامایی دە‌دە‌ن كە‌ خواردن و ئاویش نە‌كە‌نە‌ دە‌بە‌ی پلاستیكی بە‌تاڵە‌وە‌ چونكە‌ ئە‌گە‌ر ژنانی دووگیان خواردیانە‌وە‌ ئە‌وا بە‌شێوە‌یە‌كی زۆر توشی ئە‌گە‌ری لە‌بارچون دە‌بنە‌وە‌ بە‌تایبە‌ت ئە‌گە‌ر دە‌بە‌كە‌ زۆر لە‌بە‌ردە‌م خۆردا مایە‌وە‌.
ئە‌و ماددە‌ كیمیاییە‌ی كە‌ ھۆكاری لە‌بارچوونە‌ بە‌ دوانۆفینۆڵ BPA ناسراوە‌ كە‌ ھە‌رچە‌ندە‌ لە‌ لە‌شی ژناندا زیاد بێت توشی گرفتی زیاتر دە‌كات كە‌ بە‌ مردنی كۆرپە‌لە‌كە‌ كۆتایی دێت لە‌نێو سكیدا بۆیە‌ ڕێنمایی دە‌كرێت لە‌ قۆناغی دووگیانیدا خۆی لێ بە‌دووربگریت.


سەرچاوەکان



2169 بینین