١٠ خواردن کە دەتوانیت دوای بەسەرچوونیان بیانخۆیت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-05-16:11:00 - کۆدی بابەت: 1989
١٠ خواردن کە دەتوانیت دوای بەسەرچوونیان بیانخۆیت

ناوه‌ڕۆك

10 خواردن كه‌ ده‌توانیت دوای ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی بیخۆیت

تۆ ئێستا‌ قاپێك له‌ سپاگێتیت دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ بیرت كردبوو، كه‌ شێوه‌ی تێكنه‌چووه‌ و بۆنی خراپ نه‌بووه‌ و كه‌ڕووی نه‌كردووه‌. به‌ڵام ده‌بینیت كه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه‌. به‌ڵام ده‌ترسیت كه‌ به‌بۆنه‌ی به‌سه‌رچوونیه‌وه‌ چه‌ند به‌كتریایه‌كی زه‌ره‌رمه‌ندی نادیاری تێدا بێت، بۆیه‌ فڕێی ده‌ده‌یت. وه‌ك چۆن ده‌ڵێن "سه‌لامه‌تی باشتره‌ له‌ په‌شیمانی".
دیمەنی هاوشێوە لە هەموو جیهاندا بە شێوەیەکی ڕۆژانە به‌دی ده‌كرێت كاتێك سه‌یری پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین كه‌ چاپ كراون له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌ خۆراكییه‌كان. به‌شێك له‌ فڕێدانی خۆراكه‌كان به‌بۆنه‌ی به‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌شتنمانه‌ له‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌سه‌ری نوسراون. بۆ نمونه‌ به‌رواری "كاتی فرۆشتن ( sell by date)" مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا چه‌نێك خاوه‌ن دوكانه‌كان ده‌توانن ئه‌و به‌رهه‌مه‌ له‌ دوكانه‌كانیاندا بهێڵنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ فرێشی بمێنێته‌وه‌ پێش فرۆشتن. (ڕۆبێرت براكێت) كه‌زانای شاره‌زای بواری خۆراكه‌ و ئه‌ندامی (په‌یمانگای ته‌كنه‌لۆجیای خۆراكه‌)، ده‌ڵێت: به‌رواری "كاتی فرۆشتن ( sell by date)" یارمه‌تی كڕیار ده‌دات له‌ هه‌ڵبژاردنی باشترین و فرێشترین خۆراك كه‌ به‌رده‌سته‌، به‌ڵام پێویست ناكات یه‌ك ڕۆژ دوای ته‌واو بوونی كاته‌ به‌سه‌رچوونی فڕێی بده‌یت. هه‌روه‌ها به‌رواری "باشتر وایه‌ به‌كار بهێنرێت پێش (best if used by date)" بۆ كڕیاره‌كان كراوه‌، كه‌ تا كاته‌كه‌ی دوورتر بێت خواردنه‌كه‌ فرێشتر و باشتره‌.
به‌رواری "به‌كاری بهێنه‌ پێش (use by date)" وردتر و باشتره‌ بۆ زانینی باشی یان خراپی خۆراكه‌كه‌. به‌پێی قسه‌كانی (ڕۆبێرت براكێت) دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ كۆمپانیای خۆراكه‌كه‌ گره‌نتی فرێشی و ڕاستی زانیارییه‌ خۆراكییه‌كانی ناو به‌رهه‌مه‌كه‌ ناكات. هه‌رچه‌نده‌ خۆراكه‌كه‌ فرێشی و سوده‌ خۆراكییه‌كانه‌ له‌ ده‌ست ده‌دات مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری نه‌خۆشی، له‌وانه‌شه‌ تامی خۆراكه‌كه‌ نه‌گۆڕابێت و كێشه‌ی نه‌بێت.
به‌داخه‌وه‌ كه‌ ڕێگه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نییه‌ كه‌ پێی بزانیت به‌رهه‌مێك بۆ خواردن ده‌بێت دوای ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی. به‌ڵام مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ده‌بێت خۆراكه‌كه‌ فڕێبده‌ی یه‌كسه‌ر دوای ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی.
(ڕۆبێرت براكێت) ده‌ڵێت: ده‌كرێت دانه‌وێڵه‌ مانگێك دوای به‌سه‌رچوونی بخورێت، به‌ڵام شیر نابێت بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌ بمێنێته‌وه‌. له‌ ڕێگه‌ی بۆن و شێوه‌ و تامه‌وه‌ ده‌توانیت دیاری بكه‌یت كه‌ خۆراكێك خراپ بووه‌ یان نا.
له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌مان به‌ چه‌ند خۆراكێك كردووه‌ كه‌ به‌ پێی قسه‌كانی (ڕۆبێرت براكێت)‌ ده‌توانی دوای ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی بیخۆیت.

دانه‌وێڵه‌(cereal)

گه‌ر دانه‌وێڵه‌كه‌ وشك بێت، ده‌كرێت دوای ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی بخورێت، به‌ڵام هه‌ندێك جۆری دانه‌وێڵه‌ له‌كاتی كۆن بوونیدا به‌ بۆنه‌ی ئۆكسانی چه‌ورییه‌ تێره‌كانی ناوی ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی بۆن یان تامی.

هێلكه

ئه‌و هێلكانه‌ی كه‌ له‌ ناو به‌فرگردا هه‌ڵگیراون ده‌ توانرێت بخورێت پاش ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی، هێلكه‌ی خراپ بوو بۆنێكی ناخۆش ده‌رده‌كات ته‌نانه‌ت له‌ كاتی لێنانیدا، بۆیه‌ به‌ ئاسانی ده‌توانیت جیای بكه‌یته‌وه‌.

شیر

به‌هه‌مان شێوه‌ی هێلكه‌، شیر ده‌توانرێت بخورێته‌وه‌ دوای ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی، به‌مه‌رجێك له‌ناو به‌فرگردا هڵگیرابێت. هه‌روه‌ها (ڕۆبێرت براكێت) ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ هه‌ندێك وردبینه‌ زینده‌وه‌ر ببه‌نه‌ هۆی ترش یاخود تفت بوونی شیره‌كه‌.

په‌نیری ڕه‌ق

به‌پێی قسه‌كانی (ڕۆبێرت براكێت)، پڕۆسه‌ی پێگه‌شتن كه‌ له‌ درووستكردنی په‌نیردا به‌كاردێت، به‌تایبه‌تی په‌نیری (پارمیسیان)، ده‌توانیت ته‌نانه‌ت دوای ساڵێك له‌ به‌سه‌رچوونی بیخۆیت، به‌ڵام به‌ پێی كات تامی ده‌گۆڕێت.

ماست

گه‌ر ماسته‌كه‌ تامێكی ترشی نائاسایی یان كه‌ڕووی نه‌كردبوو ئه‌وا ده‌توانیت دوای ماوه‌ی به‌سه‌رچوون بیخۆیت.

پاستای وشككراوه‌

گه‌ر پاستاكه‌ به‌ وشكی بهێڵیته‌وه‌ ده‌كرێت دوای چه‌ند ساڵێك له‌ دوای كاتی به‌سه‌رچوونی بخورێت، به‌ڵام گه‌ر شێدار بێت ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی كه‌ڕوو. هه‌روه‌ها گه‌ر پاستاكه‌ به‌ وشكی هه‌ڵبگریت، تا زیاتر بمێنێته‌وه‌ ئه‌وا بۆن و تامی كه‌م ده‌كات، به‌ ڕاده‌یه‌ك كه‌ حه‌ز نه‌كه‌یت بیخۆیت.

خواردنه‌ له‌ قوتونراوه‌كان

خوردنه‌ له‌ قوتونراوه‌كان بۆ ماوه‌ی ساڵێك یان زیاتر له‌ دو‌ای كاتی به‌سه‌رچوونی ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌و كاته‌ی كه‌ له‌سه‌ری دیاریكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بزانی له‌ دوای كه‌یه‌وه به‌ها خۆراكییه‌كانی به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌ڕوات‌، به‌ڵام گه‌ر قوتووه‌كه‌ ئاوسابێت مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆراكه‌كه‌ی ناوی خراپ بووه‌، بۆیه‌ باشتر وایه‌ كه‌ فڕێی بده‌یت.

خواردنه‌ به‌ستووه‌كان

لێره‌دا گرنگی له‌وه‌دایه‌ كه‌ خواردنه‌كه‌ (به‌ به‌رده‌وامی به‌ به‌ستوویی بهێڵرێته‌وه)‌. ئه‌گه‌ر به‌فرگره‌كه‌ت له‌كار بكه‌وێت یان خواردنه‌كه‌ بتوێته‌وه‌، ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ خراپ بوونی خواردنه‌كه‌ و له‌ده‌ستدانی به‌ها خۆراكییه‌كانی. هه‌روه‌ها هه‌ندێك خۆراك كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی ئێجگار زۆر به‌ به‌ستوویی بمێنێته‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی وشكبوونه‌وه‌ و له‌ده‌ستدانی تامه‌كه‌ی.

چوكلاته‌

ئایا تا ئێسته‌ چۆكلاته‌ت هه‌ڵگرتووه‌ پاشان بیرتچووبێته‌وه‌ تا ماوه‌یه‌كی زۆر، گه‌ر خواردبێتت ئه‌وا ده‌زانیت كه‌ تامی خۆش نییه‌، به‌ڵام زیانی نییه‌. ئه‌و ئارده‌ سپییه‌ی كه‌ به‌سه‌ر چوكلاته‌یه‌كی كۆنه‌وه‌ ده‌یبینیت، ئاساییه‌ بۆ خواردن. كه‌ پێی ده‌وترێت (پشكۆی شه‌كر)، كه‌ دروست ده‌بێت له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵمژینی شێ له‌ لایه‌ن شه‌كره‌كه‌وه‌، یان (پشكۆی چه‌وری) بریتییه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌سه‌ر ڕووی چۆكلاته‌كه‌.


سەرچاوەکان



878 بینین