تێکشکاندنی کەسایەتی منداڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-05-17:53:00 - کۆدی بابەت: 2000
تێکشکاندنی کەسایەتی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

تێکشکاندنی کەسایەتی منداڵ

کەسایەتی، شوناس و ناسنامەی مرۆڤە، بۆیە هەبوونی کەسایەتیەکی بەهێز، بۆ مرۆڤ بە گشتی و منداڵ بە تایبەتی زۆر گرنگ و بایەخدارە، بۆ ئەوەی بتوانێ هاوسەنگی و تایبەتمەندی خۆی بپارێزێ و لە گشت کایەکانی ژیاندا پێشکەوتوو و سەرکەوتو و پشتبەخۆبەستوو و لێهاتوو بێت.
بێگومان هەڵەیەکی دیکە لەو هەڵانەی کە هەندێ لە دایکان و باوکان دەرهەق بە منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن، بریتییە لە تێکشکاندنی کەسایەتی منداڵ، واتە کەسایەتی منداڵ لە ناو دەستی دایک و باوکیدایە، وەک بوکەشووشە وایە، بە کەیفی خۆیان گاڵتەی پێ دەکەن و ورد و خاشی دەکەن و تێکی دەشکێنن، ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە:

  • هەست نەکردن بە بەرپرسیارییەتی.
  • بێباکی و خەمساردی.
  • دوورکەوتنەوە لە بەها پەروەردەیی و ڕەوشتی وئایینییەکان.
  • نزمی ئاستی زانستی دایک و باوک.
  • خۆدزینەوە لە ئەرک و بەرپرسیاریەتی خێزانی..
  • خۆ دەرخستن.
  • شاردنەوە و پەردەپۆشردکن کەمو کوڕییەکانیان.
  • لە پێناو خاڵیکردن ڕق و کینە پەنگخواردووەکانیان.
  • لاوازی کەسایەتی دایک و باوک.
  • بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە و سزادان.

هەموو ئەم هۆکارانەش وا دەکات کە وا کەسایەتی منداڵ بێتە تێکشکاندن و هەست بە بوون و شوناسی خۆی نەاکت و ڕووبەڕووی ئەم زیانە زۆرانە ببێتەوە:

  • پەیدابوونی هەستی خۆبەکەمزانین لای منداڵ.
  • لاوازی کەسایەتی.
  • شکسخواردن لە کارەکانیدا.
  • بڕوا و متمانە بەخۆ نەبوون.
  • شرمنی و گۆشەگیری و دوورەپەرێزی،
  • پشت بەخۆ نەبەستن.
  • کوشتنی توانا و بەهرەکانی.

چارەسەری ئەم هەڵەیە

بۆ ئەوەی منداڵ لە ژیاندا خاوەن کەسایەتی خۆی بێت و بتوانێ پشت بە خۆی ببەستێت، دەبێ دایک و باوک ئەم هەنگاوە گرنگانەی خوارەوە بهاوێژن:

  • پێویستە وەک مرۆڤێک، ڕێز لە تایبەتمەندی و کەسایەتی و مافەکانی منداڵ بگیرێت.
  • لۆمە و سەرزەنشتنی منداڵ نەکەن، بە تایبەتی لە حزوری کەسانی دیکەدا.
  • کار لەسەر ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی منداڵ بکەن، نەک لەسەر تێکشکاندنی کەسایەتی ئەو.
  • دەبێ بزانن کە هەموو منداڵێک هەڵە دەکات، بۆیە دەبێ کار بۆ کەمکردنەوەی هەڵەکانی منداڵ بکرێ، نەک تێکشکاندنی کەسایەتی منداڵ.
  • دەبێ دایک و باوک لێبوردە بن و جگەرگۆشەکانیان لەسەر هەڵە ورد و درشتەکانیان سزا نەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا، دەبێ هەڵەکانیان دەستنیشان بکرێن و بۆیان ڕاستبکرێنەوە، بۆ ئەوەی لە ئایندەدا دووبارە و چەندبارەی نەکەنەوە.
  • ڕۆڵیان هەبێ لە داڕشتنی بناغەیەکی پتەو بۆ کەسایەتی منداڵ، تاکو لە ئایندەدا بتوانێ ببێتە کەسێکی زانا و دانا و بەتوانا و پشتبەخۆ بەستوو و پێشکەوتوو و لێهاتوو و سەرکەوتوو.
  • تەریق نەکردنەوەی منداڵ لەسەر هەڵەکانی، بە تایبەتی لە پێش چاوی هاوڕێیانی و خەڵکانی دیکە.


سەرچاوەکان



2196 بینین