شارەزایی لە هونەری سەرکردایەتی بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-05-23:08:00 - کۆدی بابەت: 2009
شارەزایی لە هونەری سەرکردایەتی بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

شارەزایی لە هونەری سەرکردایەتی بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

یەکێکە لە ئەرکە سەرەکیەکانی مامۆستا سەرکردایەتی کردنە، چونکە هەر کەسێک هێز و توانای خۆی بەکار هێنا بۆ ئەوەی خەڵک ڕێک بخات و ئاراستەیان بکات بەرەو ئەو ئامانجەی کە خۆی دەیەوێت، پێی دەگوترێت سەرکردە. سەرکردەیاتی کردنیش هونەرێکە پێویستە بیزانین و شارەزاییمان لێی هەبێت. بۆیە هەندێ لە خاڵە گرنگەکانی کەسایەتی سەرکردە دەخەینە ڕوو:

١- باوەڕێکی تەواوی بە کارەکەکی خۆی هەیە، دڵئارام و دەروون ئاسوودەیە، دوودڵ و ڕاڕا نیە.
٢- پێشەوای خەڵکە لە کەسایەتی و ئاستی ڕۆشنبیری دا.
٣- سەرکردە کەسێکە هەوڵدەدات لە چوارچێوەی کارەکەی خۆی یەکەم کەس بێت و کەسی تر لەو شارەزاتر و زیرەکتر نەبێ.
٤- پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێزە و هەڵسوکەوتی ڕاستگۆیانەیە، خەڵک پێویستیان پێیەتی و پرسی پێدەکەن. 
٥-باوەڕی بە خۆی هەیە و ترسی لە کاردکردن نیە، بە پێکەنینەوە پێشوازی لێدەکات.
٦- بیرکردنەوەیەکی قوڵی هەیە، بۆ کێشەکان دادەنیشێت و بەدوای ڕێگا چارە دەگەڕێت و بەپەلە بڕیار نادات.
٧- کێشەکان لە ئاستی خۆیان گەورەتر ناکات و کاری خۆی بەکەس ناسپێرێ.
٨- کەسێکی وریایە، لە دەوروبەری خۆی توانای کۆکردنەوەی زانیاری زۆری هەیە لێکیان دەداتەوە.
٩- خاوەن دیدگایەکی فراوانە و هەموو کەس دبینێت و بۆ بەرامبەر گوێگرە و مافی قسەکردنیان دەدات.
١٠- توانای بڕیار دانی بەهێزە.
١١- هێمن و لێبوردەیە، لۆمەکەر و ڕووخێنەر نیە.
 


سەرچاوەکان



1599 بینین