زیانەکانی مەمکەمژە بۆ منداڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-06-00:48:00 - کۆدی بابەت: 2023
زیانەکانی مەمکەمژە بۆ منداڵ

ناوه‌ڕۆك

زیانەکانی مەمکەمژە بۆ منداڵ

مەمکەمژە باشترین هاوکاری دایکە بۆ ژیرکردنەوەی منادڵەکە لە کاتی گریاندا و سەرقاڵکردنی بە مەمکە مژەوە، هەر بەو هۆیەشەوە دایکان دەتوانن کارەکانی تریان ڕاپەڕێنن.
ڕەنگە تا ئێستا هیچ زانیارییەکت لەسەر مەمکەمژەی منداڵ نەبیستبێت، ئایا زیانبەخشە یاخود سوودی زیاترە! یاخود تا چەندێک بێ زیانە ئەگەر منداڵەکەت ئالوودەی مەمکەمژرە بکەیت؟

سوودەکانی مەمکەمژە بۆ منداڵ

مەمکەمژە یارمەتیدەرە بۆ خەوتنی منداڵ بە ئاسانی، لە هەمانکاتدا لە کاتی گریان و بیانوو گرتن دایکان دەتوانن لە ڕێگەی مەمکەمژرەوە منداڵەکانیان ژیر بکەنەوە سەرقاڵیان بکەن یاخود بۆ لەبیربردنەوەی ئازارەکانیان. یەکێکی تر لە سوودەکانی مەمکەمژە ئەوەیە یارمەتیدەرە بۆ فێرکردنی منداڵ بە ئاسانی بۆ خواردنی  شیری قوتە بە مەمکەشوشەی تایبەت.

زیانەکانی مەمکەمژە 

یەکێک لە مەترسیدارترین زیانەکانی زۆربوونی ئەگەری توشبوونە بە هەوکردنی گوێ، بەشێکی زۆری توێژینەوەکان باس لە پەیوەندی مەمکەمژە دەکەن بە هەوکردنی گوێی منداڵانەوە، بە تایبەتی گوێی ناوەڕاست، هەر بۆیە پزیشکان ئامۆژگاری دایکان دەکەن تەنها لە کاتی خەودا مەمکەمژە بدەن بە منداڵەکانیان.
زیانێکی دیکەی مەمکەمژە تووشبوونی منداڵە بە هەوکردنی گەدە و زۆربوونی هێلنجدان و بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی و سکچوون، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە هۆی کێشە لە کاتی دەرهاتنی دداندا.


سەرچاوەکان



4059 بینین