شکاندنەوەی منداڵ لە ناو دۆست و هاوڕێیانیدا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-06-19:04:00 - کۆدی بابەت: 2032
شکاندنەوەی منداڵ لە ناو دۆست و هاوڕێیانیدا

ناوه‌ڕۆك

 شکاندنەوەی منداڵ لە ناو دۆست و هاوڕێیانیدا

هەڵەیەکی دیکە لەو هەڵە باوانەی کە زۆرێک لە دایکان و باوکان دەرهەق بە منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن، بریتییە لە شکاندنەوەی منداڵەکانیان لە ناو دۆست و هاوڕێیانیاندا، ئەم کارەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە:

  • هەستنەکردن بە بەرپرسیارەتی.
  • ئاشنانەبوون بە شێوازە ڕاست و دروستەکانی پەروەردە و فێرکردن و تێگەیاندن و پێگەیاندن.
  • نەبوونی ئارامی و پشوودرێژی.
  • هەبوونی هەستی خۆبەکەمزانین.
  • بەنگخواردنەوەی ڕق و قین لە ناخیاندا.
  • پەنابردن بۆ توندوتیژی
  • خۆدەرخستب و خۆسەپاندن و تاکڕەوی.
  • زاڵبووبی حەزی تۆڵەسەندنەوە لە ناخیاندا.
  • چاولێکەری و کڵکایەتی.
  • خۆ گەورەبینی.
  • بە چاوێکی کەم سەیرکردنی منداڵ.

بێگومان شکاندنەوە و تەریقکردنەوەی منداڵ، بەتایبەتی لە ناو دۆست و هاوڕێیانیدا، زیانێکی زۆری دەروونی و رۆحی و کەسایەتی و زانستی بە منداڵ دەگەیەنێت، کە گرنگترینیان ئەمانەن:

  • منداڵ هەست بە خۆبەکەمزانین دەکات.
  • بڕوا و متمانەی بەخۆی نامێنێ.
  • ناتوانێ پشت بە خۆی ببەستێت.
  • کەسێکی گۆشەگیر و لاپەڕ و دوورەپەرێزی لێ دەردەچێت.
  • هەست بە لاوازی دەکات.
  • دووچاری دڵتەنگی و نیگەرانی و دڵەڕاوکێ دەبێت.
  • ناتوانێ وەک کەسێکی دلێر و بوێر، بەرگری لە مافەکانی خۆی بکات.
  • توانا زەینی و زانستی و هزرییەکانی وەک پێویست گەشە ناکەن.
  • لە هاوڕێیانی دوا دەکەوێت.
  • ناتوانێ خەون و ئامانجەکانی خۆی دەستەبەر بکات.
  • ڕق و قین لەناو دڵ و دەروونیدا پەنگدەخواتەوە.
  • هەستی تۆڵەسەندنەوە لای منداڵ چەکەرە دەکات.
  • لە ژیاندا سەرکەوتوو نابێت.

چارەسەرکردنی ئەم هەڵەیە

بۆ ئەوەی دایکان و باوکان چیتر منداڵەکانیان نەشکێننەوە و لەسەر ئەم هەڵەیە بەردەوام نەبن، پێویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بهاوێژن: 

  • خۆیان لە جوێندان و وشەی هەستبریندارکەر بپارێزن، بە تایبەتی لە حزوری ئەوانی دیکەدا.
  • ڕێز لە منداڵەکانیان بگرن، بە تایبەتی لە ناو دۆست و هاوڕێکانیاندا.
  • خۆیان لە هەر جۆرە توندوتیژییەک بەدوور بگرن.
  • ئەگەر منداڵ هەڵەیەکی هەبوو، دەبێ ڕەخنە لە هەڵەی بگیرێت، نەک خۆی.
  • دەبێ مافەکانی منداڵ پارێزراو بن.
  • دەبێ منداڵ مافی ئەوەی هەبێت قسە بکات و بەرگری لە خۆی بکات.
  • نابێ دایک و باوک ڕقئەستوور بن بەرامبەر بە منداڵەکانیان، بەڵکو دەبێ لێبوردە و بەخشەر بن.
  • دەبێ دایک و باوک، ئارامی ئاسوودەیی بە منداڵەکانیان ببەخشن.
  • پێویستە بە تەنیا دوور و جەنجاڵی و قەڵەباڵغی، لێپرسینەوە و لێپێچینەوە لەگەڵ منداڵەکانیان بکەن.


سەرچاوەکان



1155 بینین