ئامۆژگاری بۆ ژنانی دووگیان لەکاتی خەودا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-06-19:57:00 - کۆدی بابەت: 2034
ئامۆژگاری بۆ ژنانی دووگیان لەکاتی خەودا

ناوه‌ڕۆك

ئامۆژگاری بۆ ژنانی دووگیان لە‌كاتی خە‌ودا

ماوە‌ی دووگیانی ماوە‌یە‌كی گرنگە‌ بۆ ھە‌موو خانمێك، چونكە‌ ئە‌و ماوە‌یە‌ قۆناغێكی ھە‌ستیار و گرنگە‌ و پێویستە‌ خانمان پارێزگاری لە‌ سروشتی ژیانیان بكە‌ن تا خۆیان و كۆرپە‌كە‌شیان تە‌ندروست بن.
لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی خە‌و ڕە‌گە‌زێكی سە‌رە‌كییە‌ تا خانمان ھاوسە‌نگی خۆیان بپارێزن، پێویستە‌ ئە‌م شە‌ش ئامۆژگارییە‌ لە‌گوێ بگرن كە‌ تایبە‌تە‌ بە‌ خە‌و لە‌كاتی دووگیانیدا:

١- لە‌ڕۆژدا زۆر ئاو بخۆرە‌وە‌، چونكە‌ ئە‌وە‌ كاریگە‌ریی لە‌سە‌ر خە‌وی باش ھە‌یە‌، خواردنە‌وە‌ی بڕێكی زۆر لە‌ ئاو لە‌ سە‌رئێشە‌ و ھە‌وكردنی جە‌ستە‌ دە‌تپارێزێت.

٢- بە‌ ڕێكوپێكی وە‌رزشی ڕۆژانە‌ی خۆت بكە‌ تا ھە‌ست بە‌ ماندووبون بكە‌یت و بە‌وھۆیە‌وە‌ خە‌وت لێبكە‌وێت، بە‌تایبە‌ت بە‌یانیان و دواینیوە‌ڕوان، بە‌ڵام ئێواران نا، چونكە‌ بە‌ھۆی دە‌ردانی ھۆڕمۆنی ئە‌ندرۆفین، خە‌وت لێ ناكە‌وێت.

٣- لە‌كاتی خە‌ودا بە‌ پۆشە‌رێكی نە‌رم خۆت داپۆشە‌ و ساردكە‌رە‌وە‌ یان پانكە‌یە‌ك داگیرسێنە‌ تا بە‌ فێنكی خە‌وت لێ بكە‌وێت، ھە‌ر ئە‌و ساردكە‌رە‌وە‌یە‌ش ھاوكار دە‌بێت بۆ ڕاگرتنی ھاوسە‌نگی پلە‌ی گە‌رمی لە‌شت.

٤- ئاگات لە‌ شێوازی پاڵكە‌وتن و ڕاكێشان و خە‌وتن و پاڵكە‌وتنت بێت، چونكە‌ شێوازی خە‌وتن بایە‌خی خۆی ھە‌یە‌، ھە‌وڵ بدە‌ لە‌سە‌ر لا یان بە‌تایبە‌ت لای چە‌پ  بخە‌وێت و قاچیشت تۆزێك بنوشتێنە‌وە‌ و سە‌رینێك بخە‌رە‌ نێوان قاچە‌كانت، یان سە‌رینە‌كە‌ بخە‌ نێوان سكت و سیستە‌مە‌كە‌، بە‌ڵام بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك لە‌سە‌ر پشت و سك مە‌خە‌وە‌.

٥- خۆت لە‌ خواردنی ترش و توون بپارێزە‌، چونكە‌ دە‌بنە‌ ھۆی ئازاری ناو سك و كزانە‌وە‌ لە‌كاتی خە‌ودا.

٦- ھە‌وڵبدە‌ پێش خە‌وتن گوێ لە‌ مۆسیقای نە‌رم و ئارام بگریت یان كتێب و گۆڤار بخوێنیتە‌وە‌، ئە‌وە‌ وات لێدە‌كات كە‌ بۆماویە‌كی زیاتر بخە‌ویت.


سەرچاوەکان



35980 بینین