زیانەکانی حەبی پاراسیتۆڵ بۆ ژنی دووگیان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-06-20:11:00 - کۆدی بابەت: 2035
زیانەکانی حەبی پاراسیتۆڵ بۆ ژنی دووگیان

ناوه‌ڕۆك

زیانە‌كانی حە‌بی پاراسیتامۆڵ بۆ ژنانی دووگیان

بە‌كارھێنانی حە‌بی پاراسیتامۆڵ لە‌لایە‌ن ژنانی دووگیانە‌وە‌ كاریگە‌ری نە‌رێنی لەسە‌ر تە‌ندروستی منداڵ دروست دە‌كات.
بە‌پێی توێژینە‌وە‌یە‌ك دە‌ركە‌وتووە‌ ئە‌و ژنانە‌ی كە‌ لە‌كاتی دووگیانیدا بە‌ بە‌ردە‌وامی حە‌بی پاراسیتامۆڵ بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی ئازار بە‌كاردە‌ھێنن لە‌داھاتودا منداڵە‌كانیان دووچاری چە‌ندین گرفتی تە‌ندروستی دە‌بنە‌وە‌، لە‌ توێژینە‌وە‌كە‌دا تاقیكردنە‌وە‌ لە‌سە‌ر مێشك ئە‌نجامدراوە‌ و لە‌ئە‌نجامدا دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌ بە‌كارھێنانی حە‌بی پاراسیتامۆڵ لە‌كاتی دووگیانیدا كاریگە‌ری لە‌سە‌ر كە‌مبونە‌وە‌ی ھۆرمۆنی (تستۆستیرۆن) ھە‌بووە‌ لە‌ منداڵانی نێرینە‌دا، بۆیە‌ پسپۆران ئامۆژگاری ژنانی دووگیانیان كردووە‌ كە‌ لە‌كاتی زۆر پێویستدا نە‌بێت حە‌بی پاراسیتامۆڵ بە‌كارنە‌ھێنن.
جێی ئاماژە‌یە‌ حە‌بی پاراسیتامۆڵ بە‌شێوە‌یە‌كی فراوان بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی ئازار و دابە‌زاندنی پلە‌ی گە‌رمی لە‌شی مرۆڤ بە‌كاردە‌ھێندرێت.


سەرچاوەکان



6604 بینین