لاساری دایک و باوک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-06-21:18:00 - کۆدی بابەت: 2040
لاساری دایک و باوک

ناوه‌ڕۆك

لاساری دایک و باوک

هەڵەیەکی دیکە لەو هەڵە باوانەی کە هەندێ لە دایکان و باوکان دەرهەق بە منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن، بریتییە لە لاساربوونیان و لادان لە بەها زانستی و پەروەردەییەکان، واتە خودی ئەو دایک و باوکە لاسارانە و بە شێوەیەکی ناتەندروست و ناپەروەردەیی سەرەدەری لەگەڵ یەکتری و منداڵەکانیان دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕوانی ئەوە لە منداڵەکانیان دکەن کە نموونەیەکی جوانتر لە هی خۆیان پێشکەش بە کۆمەڵگە بکەن، واتە بە خۆیان دڕکن، بەڵام چاوەڕوانی ئەوە دەکەن کە منداڵەکانیان گوڵ بن، ئەمەش پێچەوانەی عەقڵ و لۆژیکە، کورد وتەی گیا لەسەر بنکی خۆی دەڕوێت، هەروەها پێشینان فەرموویان چی بچێنیت ئەوە دەدووریتەوە.
ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە:

  • لادان لە بەها پەروەردەی و زانستییەکان.
  • بەهەڵە تێگەیشتن لە فەلسەفە و چەمکی پەروەردە.
  • دوورکەوتنەوە لە بەها ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییەکان.
  • خۆ بە زلزانین و خۆهەڵکێشان و لەخۆبایی بوون.
  • هەست نەکردن بە بەرپرسیارییەتی.
  • کاریگەری ڕاگەیاندن و تەکنەلۆجیا لەسەر دایک و باوک.
  • گەورەبوونی دایک و باوک لە ناو ژینگەیەکی تەندروست و نەخۆشدا.

ئەڵبەتە لاساری دایک و باوک هەر بە تەنیا زیان بە خۆیان ناگەیەنێت، بەڵکو مەترسی لەسەر ئایندەی منداڵیش دروست دەکات، کە گرنگترین ئەو زیانانەش ئەمانەن:

  • دایک و باوک دەبن بە چاوساغێکی خراپ بۆ منداڵەکانیان و منداڵەکانیان چاو لەوان دەکەن.
  • دەبنە پەروەردەکاری ناتەندروست و ناپەروەردەیی.
  • دەبن بە هۆکارێک بۆ بەلاڕێداچوونی منداڵەکانیان.
  • کاریگەرییەکی خراپ لەسەر کۆمەڵگە جێدێڵێت.
  • منداڵ لە بەرپرسیارییەتی ڕادەکات.
  • منداڵ دووچاری تاوان و لادان دەبێت.
  • هاوڕێی خراپ هەڵدەبژێرێت.
  • منداڵ لە ژیانیدا دووچاری زۆر کێشە دەبێت و سەرکەوتوو نابێت.

چارەسەرکردنی ئەم هەڵەیە

بۆ ئەوەی دایکان و باوکان ئەبن بە هۆکارێک بۆ لاساری منداڵەکانیان، دەبێ ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بهاوێژن:

  • دەبێ خۆیان لە لاساری و بەلاڕێداچوون بپارێزن.
  • دەبێ نموونەیەکی جوان بن لە ڕەوشتبەرزی و خۆشمەشڕەبی.
  • دەبێ ئەوەی بە تیۆ دەبێژن، بە کردار بپێژن!
  • دەبێ ئاشنا بن بە بنەما زانستیی و پەروەردەییەکان.
  • دەبێ هەست بە بەرپرسیارییەتی بکەن.
  • دەبێ هەڵەکانی خۆیان ڕاستکەنەوە و هەڵە بە هەڵە چارەسەر نەکەن.
  • پێویستە ڕێز لە مافەکانی منداڵ بگرن و لە کردارەکانیاندا بەرجەستە بکەن.


سەرچاوەکان



629 بینین