بۆ خانمانی دووگیان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-06-21:46:00 - کۆدی بابەت: 2048
بۆ خانمانی دووگیان

ناوه‌ڕۆك

بۆ خانمانی دووگیان

ھە‌میشە‌ خانمانی دووگیان دە‌بێت باشتر بە‌ ئاگابن لە‌باری تە‌ندروستی لە‌شیان و جۆری ئە‌و خۆراك و خواردنە‌وانە‌ی ھە‌ڵیدە‌بژێرن و دە‌یخۆن، چونكە‌ ھە‌ر ناڕێكیە‌ك و خراپی كە‌باری تە‌ندروستی كاریگە‌ری دە‌بێت لە‌سە‌ر كۆرپە‌لە‌ و گە‌شە‌كردنی.

خانمانی دووگیان پێویستە‌ ئە‌م ڕێنماییانە‌ بكە‌ن:

كاتێك وە‌رزش دە‌كات بە‌ ئاگابێت لە‌ جۆری وە‌رزشە‌كانی بە‌پێی ڕێنماییە‌كانی ڕاھێنە‌ری شارە‌زا یان پزیشك ئە‌نجامی بدات، لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا وە‌رزش بكات تا تە‌واو بێ ھێز دە‌بێت واتە‌ بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر، كە‌ لە‌ش ھە‌ر ئاماژە‌یە‌كی ماندووبوونی پێگە‌يشت دە‌بێت بووە‌ستێت. 
پێویستە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ یاساكانی خانمانی دووگاین ئە‌وە‌ بێت، كە‌ لە‌داوی نانی نیوە‌ڕۆ ڕاستە‌وخۆ مە‌لە‌ نە‌كات.
ئە‌گە‌ر چە‌ند كاتژمێرێك یان ماوە‌یە‌كی زۆر نانی نە‌خواردبوو، ئە‌وا باشتر وایە‌ (١٥-٣٠) خولە‌ك پێش نان خواردن، بە‌ خواردنە‌وە یان خواردنێكی پڕ پۆتاسیۆم گە‌دە‌ی ئامادە‌بكات بە‌نمونە‌ مۆز.
جلوبە‌رگی گونجاو بپۆشێت، چونكە‌ جلوبە‌رگی تە‌سك دە‌بێتە‌ ھۆی وە‌ستانی گە‌شە‌ی كۆرپە‌لە‌ و زیان پێگە‌یاندنی و لە‌ھە‌مان كاتدا دایكە‌كە‌ش بێزار دە‌بێت و ھە‌ست بە‌ ئاسودە‌ی ناكات.
ھە‌ڵبژاردنی جۆری خۆراكی تە‌ندروست  بە‌پێی ڕێنامیی پزیشك و بە‌ ئاگابێت لە‌وە‌ی چ ڤیتامینێك یان كانزایە‌ك یان كام خۆراك گرنگە‌ بۆ لە‌شی ئە‌و لە‌ ئێستادا لە‌خۆیە‌وە‌ زیاد خۆری یان كە‌م خۆری لە‌ ھیچ خۆراكێك نە‌كات.


سەرچاوەکان



2345 بینین