بەسوودترین خۆراک بۆ هەوکردنی ئێسک و جومگەکان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-08-19:36:00 - کۆدی بابەت: 2092
بەسوودترین خۆراک بۆ هەوکردنی ئێسک و جومگەکان

ناوه‌ڕۆك

باشترین خۆراك بۆ ھە‌وكردنی ئێسك و جومگە‌كان

بە‌شێك لە‌ مرۆڤە‌كان ئێسك و جومگە‌كانیان توشی ھە‌وكردن دە‌بێت، پێویستە‌ لە‌لایە‌ن پزيشكە‌وە‌ چارە‌سە‌ر دیاریكرابێت پێش ھە‌موو كارێك لە‌ ھە‌مانكاتدا پێویستت بە‌ پارێزگاری كردن لە‌ خۆت ھە‌یە‌ لە‌ ڕێی ژە‌مە‌ خۆراكی تە‌ندروستە‌وە‌ تا ھە‌نگاو بە‌ ھە‌نگاو باشتر بیت، چونكە‌ ئە‌و ھە‌وكردنە‌ ئازار دە‌دات و ناتوانی ڕۆژانە‌ وە‌ك پێشتر بجوڵێیت و چالاكی ئە‌نجام بدە‌یت.

بە‌ھارات و خواردنە‌ گیاییە‌كان: 
ئە‌م خۆراكانە‌ پێویستە‌ ڕۆژانە‌ بخورێت لە‌گە‌ڵ ژە‌مە‌ خۆراكیە‌كاندا، وە‌ك سیر، پیاز، بیبە‌ر، جا چ سوور بێت یان سە‌وز یان توون، زە‌نجە‌فیل، دارچینی.

چە‌ورییە‌ باشە‌كان: 
ئە‌و خواردنانە‌ی چە‌وریان تێدایە‌ بە‌ڵام چە‌ورییە‌كانیان بە‌سوودە‌ بۆ ھە‌وكردنی جومگە‌ و لە‌ش، وە‌ك فستە‌ق و گازۆ، گوڵە‌ بە‌ڕۆژە‌ و تۆوی كونجی و كە‌تان لە‌گە‌ڵ بە‌كارھێنانی زە‌یتی زە‌یتون لە‌ خواردنی ڕۆژانە‌دا.

خۆراك بە‌خشە‌ گرنگە‌كان: 
ھە‌وكردنی جومگە‌كان پێویستی بە‌ خواردنی ڤیتامین (B12- B3) ھە‌یە‌، چونكە‌ زۆر بە‌سوودە‌ بۆ چارە‌سە‌ری ئە‌م نە‌خۆشییە‌ و دە‌توانیت لە‌ پزیشكی تایبە‌تی بپرسی تا سە‌رجە‌م ئە‌و جۆرە‌ ڤیتامیناتانە‌ت پێ بڵێت كە‌ سوود پێ دە‌گە‌یە‌نێت.
بە‌ڵام پێویستە‌ ئاگاداری خواردنی ئە‌و خۆراكانە‌ بیت كە‌ زیانی بۆ ئە‌م نە‌خۆشیە‌ ھە‌یە‌، خواردنە‌ سپیە‌كان وە‌ك سپێنە‌ی ھێلكە‌ و شە‌كری سپی و خوێ بە‌ڵام ھە‌وڵبدە‌ خوێی بە‌ردە‌ڵان یان دە‌ریای بە‌كاربێنیت لە‌بری خوێی سپی .
ھە‌وڵبدە‌ لە‌ خواردنە‌ ترشە‌كان وە‌ك تەماتە‌ و لیمۆ دووركە‌ویتە‌وە‌، چونكە‌ خواردنە‌ ترشە‌كان ھۆكارن بۆ نە‌ھێشتنی ڤیتانین سی ھە‌ر بۆیە‌ پێویستە‌ ئاگاداری جۆری ڤیتامینە‌ بە‌سوودە‌كان بیت بۆ ھە‌وكردنی جومگە‌.


سەرچاوەکان



874 بینین