زیانەکانی لەبەرکردنی پانتۆڵی تەسک

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-08-19:55:00 - کۆدی بابەت: 2093
زیانەکانی لەبەرکردنی پانتۆڵی تەسک

ناوه‌ڕۆك

پزیشكان ھۆشداری دە‌دە‌نە‌ خانمان لە‌ لە‌بە‌ركردنی پانتۆڵی تە‌سك

لە‌بە‌ركردنی پانتۆڵی تە‌سكی كابۆ لە‌ ئێستادا بە‌ ڕێژە‌یە‌كی زۆر لە‌ جیھاندا بە‌كاردە‌ھێندرێت وە‌ك مۆدێلێكی دیار.
پانتۆڵە‌ تە‌سكە‌كان بە‌ چە‌ندین قە‌بارە‌ و شێوازی جیاواز بوونیان ھە‌یە‌ و ھە‌ندێك كە‌س لە‌ بە‌كارھێنانی پانتۆڵی تە‌سكدا زیادە‌ڕە‌وی دە‌كە‌ن لە‌پێناو شاردنە‌وە‌ی ناڕێكیە‌كانی جە‌ستە‌یان یاخود ھە‌بوونی سیمایە‌كی جوانتر.
پانتۆڵی تە‌سك ڕە‌نگە‌ ببێتە‌ ھۆی دروستكردنی ناڕە‌حە‌تی لە‌‌كاتی جوڵە‌  پێی، بە‌ڵام لە‌ ڕاستیدا زیانە‌ تە‌ندروستیە‌كانی زیاترن لە‌ ناڕە‌حە‌تیە‌كانی.
لە‌بە‌ركردنی ئە‌م پانتۆڵە‌ تە‌سكانە‌ ڕە‌نگە‌ لە‌ ھە‌ندێك كە‌سدا ببنە‌ ھۆی دروستكردنی كێشە‌ی تە‌ندروستی.
سە‌رچاوە‌كانی ھە‌واڵ ئاماژە‌ بە‌ ئافرە‌تێكی ئوستورالی دە‌كە‌ن كە‌ بە‌ھۆی لە‌بە‌ركردنی پانتۆڵێكی زۆر تە‌سك بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر تووشی سڕبوونێكی نائاسای بوو بوو لە‌بە‌شی خوارە‌وە‌ی قاچیدا، و نە‌یدە‌توانی بە‌شی پێشە‌وە‌ی قاچی لە‌سە‌ر زە‌وی بە‌ ھيچ شێوە‌یە‌ك بە‌رز بكاتە‌وە‌. بە‌وھۆیە‌وە‌ نە‌یدە‌توانی بجوڵێت و لە‌ ئە‌نجامدا دە‌كە‌وێتە‌ سە‌ر زە‌وی و بۆماوە‌ی چە‌ند كاتژمێرێك بە‌و شێوە‌یە‌ دە‌مێنێتە‌وە‌ تا كاتی دۆزینە‌وە‌ی لە‌لایە‌ن كە‌سێكی نزیكییە‌وە‌.
لە‌كاتی گە‌یاندنی بۆ نە‌خۆشخانە‌ پزیشكە‌كان بۆیان دە‌ركە‌وت كە‌ تووشی ھە‌ڵئاوسانێكی زۆر بووە‌ لە‌ قاچیدا و توانای ھە‌ستپێكردنی لە‌ قاچیدا لە‌دە‌ستداوە‌. 
لە‌كاتی ئە‌نجامدانی پشكنینی تیشك دە‌ركە‌وت كە‌ بە‌شێك لە‌ ماسولكە‌كانی قاچی تووشی جۆرێك لە‌ جە‌ڵتە‌ بوون و تاریكتر دە‌ردە‌كە‌و لە‌سە‌ر وێنە‌ی تیشك (ئە‌شیعە‌).
بە‌ھۆی تە‌سكی پانتۆڵە‌كە‌وە‌ گروپێك لە‌ دە‌مارە‌كانی قاچی كە‌ تایبە‌تن بە‌ گە‌یاندنی فرمانە‌كانی مێشك بە‌ قاچ تووشی وە‌ستان بووبوون لە‌ كاركردن.
ھە‌ر بۆیە‌ پزیشكە‌كان ئامۆژگاری خانمان دە‌كە‌ن كە‌ پانتۆڵی لە‌ ڕادە‌بە‌دە‌ر تە‌سك بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر لە‌بە‌ر نە‌كە‌ن و لە‌كاتی لە‌بە‌ركردنیان كاری قورس ئە‌نجام نە‌دە‌ن.


سەرچاوەکان



2292 بینین