دابین نەکردنی پێداویستییە ماددیەکانی منداڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-09-00:37:00 - کۆدی بابەت: 2103
دابین نەکردنی پێداویستییە ماددیەکانی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

دابین نەکردنی پێداویستییە مادییەکانی منداڵ

هەڵەیەکی دیکە لەو هەڵە باوانەی کە هەندێ لە دایکان و باوکان دەرهەق بە منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن، بریتییە لە دابین نەکردنی پێداویستییە ماددیەکانی منداڵ، وەک جلوبەرگ، پێداویستییەکانی خوێندن، چارەسەرکردنی نەخۆشی و ...تاد.

هۆكارەكان

  • هەژاری و دەستکورتی خێزان و دایک و باوک.
  • هەست نەکردن بە بەرپرسیارییەتی.
  • خەمساردی و کەمتەرخەمی.
  • سەرقاڵی و فرەکاری.
  • زۆری ژمارەی منداڵ.
  • لاوازی ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری دایک و باوک.
  • لاوازی هەستی مرۆڤدۆستی.

ئەڵبەتە ئەگەر دایکان و باوکان، پێداویستییە ماددیەکانی منداڵەکانیان دابین نەکەن، دەبێتە هۆی بێبەشبوونی منداڵ لە زۆر شت و کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشی منداڵ جێدێڵێ و زیانێکی زۆری پێدەگات.

زیانەكان

گرنگترین ئەو زیانانەش ئەمانەن:

  • هەست بە بەشخوراوی دەکات.
  • هەست بە خۆبەکەمزانین دەکات.
  • دەبێتە کەسێکی گۆشەگیر و دوورەپەرێز.
  • بڕوا و متمانەی بە خۆی و دایک و باوکی نامێنێت.
  • کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر گەشەی منداڵ جێدێڵێ، بە تایبەتی لە ڕووی گەشەی جەستەیی و هزری و زانستی و کۆمەڵایەتییەوە.
  • لە خوێندندا سەرکەوتوو نابێت.
  • دووچاری دزی و لاساری دەبێت.
  • مەودایەکی زۆر دەکەوێتە نێوان خۆی و دایک و باوکی.
  • ڕقی لە دایک و باوکی دەبێتەوە.
  • بیر لە تۆڵەسەندنەوە دەکاتەوە.
  • لە ژیانیدا سەرکەوتوو نابێت.

چارەسەکردنی ئەم هەڵەیە

بۆ ئەوەی مندال بە شێوەیەکی ئاسایی گەشە بکات و گست قۆناغەکانی ژیانی بە سەرکەوتووی ببڕێت، پێویستە دایکان و باوکام، گشت پێداویستییەکانی ژیان، بە تایبەتی پێداویستییە مادییەکان بۆ منداڵەکانیان فەراهەم بکەن، وەک خۆراک و پۆشاک و پێداویستییەکانی خوێندن و ...تاد. تاکو زۆری و ستەم لە مندالەکانیان نەکرێت و چاویان لە دەستی ئەم وئەو نەبێت و دووچاری لاساری نەبن و پەنا بۆ دزینی ماڵی خەڵک نەبەن.
هەروەها بەخێوکردنی منداڵ، ئەرکێکی سەرەکی دایکان و باوکانە و بەرپرسیارییەتییەکە لە ئەستۆی ئەواندایە و پێویستە لە ئاست ئەو بەرپرسیارییەتیەدا بن و هەرچی هەیە و پێویستە، بە منداڵەکانیان ببەخشن، بۆ ئەوەی بتوانن نەوەیەکی زانا و دانا و بەتوانا پێبگەیەنن و تێبگەیەنن و پێشکەش بە کۆمەڵگە بکەن.


سەرچاوەکان



954 بینین