لێکەوتەکانی نزیکی ماڵ لە شەقامێکی پڕ هاتووچۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-09-01:42:00 - کۆدی بابەت: 2109
لێکەوتەکانی نزیکی ماڵ لە شەقامێکی پڕ هاتووچۆ

ناوه‌ڕۆك

ماڵت لە‌ نزیكی شە‌قامێكی پڕ ھاتوچۆیە‌، تووشی ئە‌م حاڵە‌تە‌ دە‌بیت

لێكۆڵینە‌وە‌یە‌ك ئاشكرای كردووە‌، ئە‌وانە‌ی ماڵیان لە‌ نزیك شە‌قامی قە‌رە‌باڵغ و پڕ ھاتوچۆیە‌، ئە‌گە‌ری توشبوونیان بە‌ نە‌خۆشی بیرچونە‌وە‌ زیاتر دە‌بێت.
لێكۆڵینە‌وە‌كە‌ ئاشكرای كردووە‌، ئە‌و كە‌سانە‌ی ٥٠ مە‌تر و كە‌متر لە‌و شە‌قامە‌ پڕ ھاتوچۆیانە‌ن نزیك بێت، ڕێژە‌ی توشبوونیان ٠,٧٪‏ بە‌ نە‌خۆشی بیرچونە‌وە‌ زیاد دە‌كات، بە‌  بە‌راوردی ئە‌وانە‌ی ٣٠٠ مە‌تر زیاتر لە‌ ھە‌مان جۆر ڕێگە‌ و شە‌قامە‌وە‌ دوورن.
رای كۆبس، شارە‌زای تە‌ندروستی ژینگە‌ و پیشە‌ی لە‌ دە‌زگای ئۆنتاریۆ بۆ تە‌ندروستی گشتی، لە‌گە‌ڵ ھاوڕێكانی لە‌ پە‌یمانگای دە‌رمانسازی لە‌ كە‌نە‌دا، ئە‌و لێكۆڵینە‌وە‌یان ئە‌نجامیان داوە‌.
بە‌رپرسی لێكۆڵینە‌وە‌كە‌ دە‌ڵێت: لە‌وانە‌یە‌ كە‌ پیسییە‌كانی ھە‌وا بچێتە‌ ڕێڕە‌وی خوێن و سە‌ربكێشێت بۆ ھە‌وكردن، كە‌وابە‌ستە‌ی نە‌خۆشییە‌كانی دڵ و خوێن و ئە‌گە‌ری توشبوونی نە‌خۆشییە‌كانی وە‌ك شە‌كرە‌یشی ھە‌یە‌.
ھە‌روە‌ھا لێكۆڵینە‌وە‌كە‌ ئاماژە‌ی بە‌وە‌ كردووە‌ كە‌ پیسییە‌كانی نێو ھە‌وا، ڕێڕە‌وە‌كانی خوێنە‌وە‌ بگە‌نە‌ مێشك و كێشە‌ بۆ مرۆڤ دروست بكە‌ن و یە‌كێك لە‌ دە‌رئە‌نجامە‌كانی نە‌خۆشییە‌كانی مێشكیش، بیرچونە‌وە‌یە‌ و دیاریترینیان ئە‌لزە‌ھایمە‌رە‌، كە‌ ئە‌وە‌يش سە‌ردە‌كێشێت بۆ زیانگە‌یاندن بە‌ مێشك و بیركردنە‌وە‌ و ڕە‌فتار و توانای چالاكییە‌كانی ڕۆژانە‌یش.
ڕێكخراوی تە‌ندروستی جیھانی، ئاماژە‌ی بە‌وە‌ كردووە‌ كە‌ لە‌ ٢٠١٥ دا ٤٧,٥ ملیۆن كە‌س تووشی نە‌خۆشی بیرچونە‌وە‌ بوون، كە‌ بە‌خێرایی ئە‌و ڕێژە‌یە‌ بە‌رز بووە‌تە‌وە‌، لە‌گە‌ڵ زیادبوونی ڕێژە‌ی تە‌مە‌ن ناوە‌ندان و بە‌تە‌مە‌نە‌كان.


سەرچاوەکان



648 بینین