سوودەکانی ڕەشکە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-09-01:46:00 - کۆدی بابەت: 2110
سوودەکانی ڕەشکە

ناوه‌ڕۆك

سودە‌كانی ڕە‌شكە‌ 

ڕە‌شكە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ پێكھاتە‌ خۆراكیە گرنگە‌كان بۆ تە‌ندروستی لە‌‌ش، چارە‌سە‌ری زۆر نە‌خۆشی دە‌كات.

بە‌پێی ھە‌واڵە‌ پزیشكیە‌كانی ماڵپە‌ڕی «hayatouki» ڕە‌شكە‌ ئە‌م سوودانە‌ی ھە‌یە‌:
پاراستنی ئاستی پلە‌ی گە‌رمی لە‌ش، ڕێگریكردن لە‌ بە‌رزبوونە‌وە‌ی كالۆری چە‌وری خوێن، كە‌ بە‌ھۆی خواردنی خۆراكە‌ چە‌ور  و خێراكان بە‌رزدە‌بێتە‌وە‌.
بە‌پێی توێژینە‌وە‌ پزیشكیە‌كان ڕە‌شكە‌ لە‌شی مرۆڤ دە‌پارێزێت لە‌ توشبوون بە‌ نە‌خۆشییە‌كانی شێرپە‌نجە‌، بە‌تایبە‌تی شێرپە‌نجە‌ی ڕیخۆڵە‌ و گە‌دە‌.
خواردنی ڕە‌شكە‌ و ھە‌نگوین و گوڵە‌ بە‌یبون لە‌لایە‌ن خانمانی دووگیانە‌وە‌، دە‌بێتە‌ ھۆی ئە‌وە‌ی منداڵبوونی سروشتی ئاسان بكات.
ڕە‌شكە‌ باشترین پێكھاتە‌یە‌ بۆ دابە‌زاندنی كۆلیسترۆڵی خوێن، چالاك كردنی سوڕی خوێن لە‌نێو دڵ و خوێنبە‌رە‌كاندا.
پزشكانی ویلایە‌تە‌ یە‌كگرتوە‌كانی ئە‌مە‌ریكا دە‌ڵێن «خواردنی یە‌ك گرام ڕە‌شكە‌ ڕۆژانە‌ دووجار، دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌ھێزكردنی ئامێری بە‌رگری لە‌شت».
ڕە‌شكە‌ زۆر بە‌سوودە‌ بۆ لابردنی زیپكە‌، دە‌كرێت لە‌گە‌ڵ زە‌یتی كونجی تێكە‌ڵی بكە‌یت و ھە‌ویرێكی لێپێكبھێنیت، دواتر ڕۆژانە‌ ڕۆژانە‌ بە‌یانی و ئێوارن یان شە‌وان بیدە‌یت لە‌ ڕووخسارت، دواتر بە‌ ئاوی شلە‌تێن بیشۆ.
ڕە‌شكە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی چارە‌سە‌ركردنی ھە‌وكردنی لە‌شت، بە‌تایبە‌تی ئە‌و ھە‌وكردنە‌ی بە‌ھۆی بە‌كتریا و ڤایرۆسە‌وە‌ توشدە‌بیت، ئە‌گە‌ر توشبووی نە‌خۆشی شە‌كرە‌یت، دە‌توانیت ڕە‌شكە‌ بە‌كاربھێنیت و لە‌گە‌ڵ خۆراكی تردا بیخۆیت، چونكە‌ یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ دابە‌زاندنی.


سەرچاوەکان



2527 بینین