سوودەکانی تێکەڵکردنی شیر و هەنگوین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-09-12:58:00 - کۆدی بابەت: 2116
سوودەکانی تێکەڵکردنی شیر و هەنگوین

ناوه‌ڕۆك

سوودەکانی تێکەڵکردنی شیر و هەنگوین

سوودەکانی تێکەڵکردنی هەنگوین و شیر خۆی لە سوود گەیاندن بە تەندروستی پێست و زیادکردنی توانای خۆگری (لیاقە)ی مرۆڤدا دەبینێتەوە.

تەندروستی پێست

هەردوو شیر و هەنگوین چەند مادەیەکیان تێدایە کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی هەندێک جۆری بەکتریای زیانبەخشت، تایبەتمەندییە باشەکانی ئەو دوو خواردنە زیاتر دەبێت کاتێک بەیەکەوە دەخورێن، هەر بۆیە ئەم تێکەڵەیە لە ڕێگەی ماددەکانی ناویەوە دەبێتە هۆی گەشانەوەی پێست و سوود گەیاندن بە تەندروستی پێست.

هەرس کردن

هەنگوین چەندین ماددەی لەخۆگرتووە کە دەبنە هۆی زیادکردنی بەکتریا سوودبەخشەکانی ناو ڕیخۆڵەی مرۆڤ، شیر ڕێژەیەکی زۆر لەو بەکتریا سوودبەخشانەی تێدایە، هەر بۆیە تێکەڵکردنی لەگەڵ هەنگوین سوود بە کرداری هەرست دەگەیەنێت.

توانای خۆگرتن (لیاقە)

شیر دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و هەنگوینیش دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات، تێکەڵکردنی ئەم دووانە بڕێکی زۆر لە ووزەی پێویست بە جەستەی مرۆڤ دەبەخشێت و دەبێتە هۆی خێراکردنی مێتابۆلیزمی جەستە.

کەمخەوی

شیر و هەنگوین هەر لە کۆنەوە وەک چارەسەر بەکارهێنراون بۆ کەمخەو، هەنگوین خواردنێکی پڕ لە شەکرە کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەیەکی کۆنترۆڵکراو لە بڕی ئینسولینی دەردراو لە لەشدا، کە لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆی دەردانی تریپتۆفان بۆ ناو مێشک کە دەبێتە هۆی خەولێکەوتن.


سەرچاوەکان



887 بینین