دە ڕاستی دەربارەی فیلم و ئەنیمەیشن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-09-13:50:00 - کۆدی بابەت: 2123
دە ڕاستی دەربارەی فیلم و ئەنیمەیشن

ناوه‌ڕۆك

دە ڕاستی فیلم و ئەنیمەیشنەكان

  • لەو دیمەنەی كە لە فیلمی ( The mask ) جیم کاری لە لەلایەن مافیاکانەوە ڕاونرا لاستیکێکی(کۆندۆم) تەڕی لە یەکێک لە گیرفانەکانی دەرهێنا وە وتی ببورە گیرفانێکی هەڵەبوو لە راستیا ئەم وشەیە ئەکتەرەکە خۆی وتی واتا لە سكریپتدا نەبووە.

 

  • ئایە ئەزانی ڕێستۆرانتەکەی مستەر کراب لە زنجیرە ئەنیمەیشنی سپۆنجبۆب لەسەر شێوەی تەڵەی قرژاڵ دروست کراوە؟

 

  • دەنگی دەیناسۆرەکانی جوراسیک ۆڕلد وەرگیراوە لە دەنگی کیسەڵ لە کاتی سێکسدا

 

  • ئایە ئەزانی جاک سپارۆی ڕاستی مسوڵمان بووە بەڵام ئەوەی لە فیلمەکاندا نیشانی ئەدەن لە کەسایەتی ئەو دوورە جاک سپارۆی فیلم هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی پارە و عارەق دەدات لە کاتێکدا جاک سپارۆی ڕاستی دوور بووە لەو شتانەو مسوڵمان بوە!

تێبینی: جاک سپارۆی ڕاستی ناوی تەواوی جاک وارد بووە نەک جاک سپارۆ

 

  • نهێنی لەفەکەی مستەر کراب، نهێنی ئەم خواردنە گۆشتەکەیەتی کە گۆشتەکە گۆشتی قرژاڵە لە یەکێک لە ئەڵقەکان مستەر کراب کاتێک لەفەیەک ئەخوات ئەڵێ ئەوە خۆ تامی من ئەیات! وە نایەوێت ئاشکرای بکات کە گۆشتی قرژاڵە چونکە خۆی قڕژاڵە و لەوانەیە ئەگەر نهێنیەکەی ئاشکرا بێت خۆی بکرێت بە لەفە

 

  • ئایە ئەزانی مایکل کاین زۆر لە هیث لێدجەری جۆکەر لە فیلمی “The dark knight” دەترسا بە شێوەیەک ڕستەکانی بیردەچۆیەوە لە یەکەم دیمەنی قسەکردن لەگەڵ جۆکەر!

 

  • ئەنیمەیشنی مۆوانا ناوی کرا بە فیانا لە ئیتاڵیا بەهۆی لەیەکچوونی ناوەکەی لەگەڵ ئەستێرەی فیلمی پۆرنۆ (فیلمی ڕووت)

 

  • ئایە ئەزانی دیزنی هێندەی نەمابوو واز لە بەرهەمهێنانی تۆی ستۆری بهێنێت بەهۆی ئەوەی پێی وابوو وودی زۆر گاڵتەجاڕە (مەبەستی شێوەیەتی) بەڵام تۆی ستۆری یەکێک بوو لە ئەنیمەیشە سەرکەوتووەکانی دیزنی و چەندین بەشی لێ بەرهەمهاتوو و هەمووی سەرکەوتنی بەدەست هێنا

 

  • ئایە ئەزانی ئەو کچانەی چونەتە لای شازادە ناڤین و دەوریان داوە لە ئەنیمەیشنی شازادە و بۆقەکە هەموویان لە ستۆدیۆی دیزنی کار ئەکەن؟ واتە ئەم ٥ کچە لە ڕاستیدا بوونی هەیە و لە ستۆدیۆی دیزنی کار ئەکەن

 

  • ئایە ئەزانیت ئەو توکەی بە جلەکەی جیم کاریەوەیە لە فیلمی چۆن گرینج کریسمس ئەدزێت لەڕاستیدا لە توکی یاک(جۆرێکە لە گا) دروست کراوە تێبینی:لەوانەیە بڵێن خۆ گایەکە ڕەنگی توکی سەوز نییە؟ لەڕاستیدا ئەمەش بۆیاخ کراوە و دواتر بە جلەکەوە دووراوەتەوە یاک یەکێکە لە گایە گەورەکان و بە بەهێزیەکەی ناسراوە گایەکی نیپاڵیە و بۆ یەکەمین جار لە چیاکانی هیمالایە دۆزراوەتەوە.


سەرچاوەکان



1770 بینین