چەند ڕاستییەکی زنجیرەی یاری تەختە پاشاییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-09-14:17:00 - کۆدی بابەت: 2125
چەند ڕاستییەکی زنجیرەی یاری تەختە پاشاییەکان

ناوه‌ڕۆك

چەند ڕاستییەكی زنجیرەی GOT 

  • لەو دیمەنەی سیزن ٧ کە لە ئایسلەندا تۆمار کراوە پلەی گەرمی ٢٨ ژێر سفرەوەیە
  • پیتەر،ئەو کەسەی ڕۆڵی تێروین لانستەی دەگێڕا لە زۆرترین ئەڵقەی زنجیرەکە بەشداری کردووە، بەشداری ٦١ ئەڵقەی کردووە لە ٦٧ ئەڵقەی زنجیرەکەدا
  • دوای تەواو بوونی زنجیرەکە سۆفیا تونەر(سانسا) بەخێوکردنی ئەو سەگەی گرتە ئەستۆ کە ڕۆڵی گورگەکەی سانسای دەبینی لە زنجیرەكە
  • دوای تەواوبوونی ڕۆڵی جاک گڵێسۆن (جۆفری) جۆرج ئاڕ ئاڕ ماڕتن نوسەری ڕۆمانی گۆت و دەرهێنەری لە هەمان کات لە پەیوەندیەکی موبایل بە جاک گڵێسۆنی وتووە: “پیرۆزە بۆ ڕۆڵە سەرسوڕهێنەرەکەت ئێستا هەمووان ڕقیان لێتە"
  • زمانی دۆسراکی زمانێکی ڕاستەقینەیە و لەلایەن دەیڤید پیتەرسۆن دروستکراوە بۆ زنجیرەکە
  • سەرەتا وا بڕیار بوو خانمە ئەکتەر کریس هاونتن ڕۆلی سێرسی بگێڕێت بەڵام دوای تاقیکردنەوەی ڕۆڵەکەی شکستی هێنا و ڕۆلی سێرسی درا بە لینا هێدی و کریس هاوتن ڕۆڵی مێلێساندرای وەرگرت
  • لە ساڵی ٢٠١٢ دا ١٦٠ مناڵی کچی تازە لەدایکبوو ناوی لێندرا خالیسی
  • لەسەرەتادا وا بڕیار بوو ڕامزی بۆڵتۆن(ئیوان ڕیۆن) ڕۆڵی جۆن سنۆو بگێڕێت وە جۆن سنۆو(کیت هارنیگتۆن)ڕۆلی ڕامزی بۆڵتۆن بگێڕێت تا کەمێک پێش کۆتایی هاتنی دیاری کردنی کاستەکە بە تەواوی ڕۆڵەکە پێچەوانە کرایەوە
  • گودڵاین کریستی دەڵێت ئەم دیمەنەی شەڕ لەگەڵ زەهاوند دەکات ماندوکەرترین دیمەنی نێو زنجیرەکە بوو بۆم ماوەی ٢ مانگ لەسەر یەک هەموو هەفتەیەک ٣-٤ ڕۆژ ڕاهێنانم لەسەر ئەم دیمەنە دەکرد


سەرچاوەکان



654 بینین